گۆڕان پێشوازی لە دیاری کردنی کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، پێشوازی لە دیاری کردنی کاتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە (٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) دەکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بزووتنەوەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەشڵێت، هیوادارین لەمپەڕە سیاسیی، یاسایی و تەکنیکیەکان؛ جارێکی دیکە نەبنە هۆی دواکەوتنی پڕۆسەکە و هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت.

داواکاریشە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە زویی هەستێت بە داڕشتنەوەی خشتەی زەمەنی پرۆسەکەو دەرفەت بدرێتە سەرجەم لایەنەکان بۆ سەرجەم قۆناغەکانی پرۆسەکە، بەتایبەت درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانی و پێشکەش کردنی لیستی کاندیدەکان.

هاوکات ڕایگەیاند، هەلومەرجێک بڕەخسێت ڕەوایەتی پرۆسەکە و پاک و بێگەردی دەنگدان پارێزراوبێت، بەمەش هەڵبژاردن ببێتە وێستگەی چارەسەری کێشە و قەیرانە سیاسیی و ئیداری و دامودەزگایی و داراییەکان، نەک بە پێچەوانەوە گرێکوێرەی کێشەکان هەرێم ئاڵۆزتر بکات.

News Code 223714

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha