یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان:  ئامادەین بۆ پرۆسه‌ی هەڵبژاردن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردندا بووین و ئێستاش که‌ واده‌که‌ی دیاری کراوه‌، ئاماده‌ین بۆ پرۆسه‌که.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بووین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ دواخستنیدا نه‌بووین، ئێستاش که‌ ۲۰ی (تشرینی یه‌که‌م/۱۰)ی ۲۰۲۴ بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دیاری کراوه‌ له‌گه‌ڵیداین و ئاماده‌ین بۆ پرۆسه‌که‌.

وتەبێژی یەکێتی وتیشی، "هه‌ر سیناریۆیه‌کی چه‌واشه‌کاریانه‌ ئه‌گه‌ر بێته‌ پێشه‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌نه‌چوون یان نه‌گونجاوی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه‌ و له‌گه‌ڵیدا نین".

ناوبراو باسی لەوەش کرد، هیچ به‌ربه‌ستێک بۆ دواخستنی پرۆسه‌که‌ نابینین و پێمانوایه‌ ئێستا دواکه‌وتووه‌، ئێستاش که‌ ده‌کرێت سه‌رکه‌وتنی ئیراده‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌یه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پرۆسه‌که‌دان.

سه‌باره‌ت به‌ فره‌ بازنه‌یی، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وتی: "دابه‌ش کردنی هه‌رێم بۆ چوار بازنه‌ له‌سه‌ر داواکاری یه‌کێتی بو، هاوکات یه‌کێتی له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی کورسی کۆتاکان نه‌بو، بۆیه‌ دوای بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵی، یه‌کێتی هه‌وڵیدا ژماره‌یه‌ک کورسی بۆ پێکهاته‌کان بگەڕێتەوە".

News Code 223715

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha