چاوەروانی ڕۆژی هەڵبژاردن‌ و کۆتایی هێنانی حوکمڕانیی خراپی پارتی ‌و یەکێتی دەکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ له‌باره‌ى دیاری كردنى واده‌ى نوێى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵوێستى خۆى ڕاگه‌یاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دواى ڕاگه‌یاندنى واده‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه‌، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ له ‌په‌یامێكدا هه‌ڵوێستى خۆى ڕاگه‌یاند و دەڵێت: "هەرچەندە ئەو ڕۆژەی دیاری کراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، بەڕای ئێمە دوورە و پێمان باش بوو زووتر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرایە".

سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ وتیشی، "بەڵام ئەنجامدانی هەڵبژاردن زۆر گرنگە بۆ خەڵکی کوردستان ‌و ڕزگاربوونیان لەم دۆخە ناهەموارە، بۆیە بەڕۆحێکی پڕهیوا و دڵێکی خۆشەوە چاوەروانی ڕۆژی هەڵبژاردن‌ و کۆتایی هێنانی ئەم حوکمڕانیە خراپەی پارتی ‌و یەکێتی دەکەین".

شاسوار عەبدولواحید له ‌په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تى: "ڕۆژی ۲۰ى ئۆکتۆبەر ڕۆژێکی ناخۆشە بۆ دەسەڵاتداران ‌و ڕۆژی ڕووخانی ئەزموونی ۳۳ ساڵەی حکومڕانی بنەماڵەییە لە هەرێمی کوردستان‌ و ڕۆژی هاتنی دڵخۆشی ‌و خۆشگوزەرانییە بۆ خەڵکی کوردستان".

News Code 223713

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha