بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردار قادر وتەبێژی ڕەوتی هەڵوێست لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: ئەو هەوڵانەی هەبوو بۆ گۆڕینی ئاراستەی هەڵبژاردن؛ لە گۆڕینی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دژایەتی چواربازنەی هەڵبژاردن و هێنانەوەی (١١ کورسی کۆتا بەیەک بازنە) شکستی هێنا.
ناوبراو دەشڵێت، ئومێددەکەین لەپای گەندەڵی و بڕینی مووچە و نادادی گەورە و بردنی سامانی گشتی و شکستی حوکمڕانی، خەڵکی کوردستان لەم هەڵبژاردنەدا سزای دەسەڵاتداران بدات.
هەروەها دەڵێت، ئێمە لە ڕەوتی هەڵوێست، بە ئامادەکاری تەواوەوە دەچینە ئەم هەڵبژاردنەوە، بەبێ بەکارهێنانی پارەی گشتی ملاملانێی چەوتیەکانی حوکمڕانی دەکەین.
Your Comment