کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن پێشنیارى ڕۆژى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى کردووە و یەکێتیش ئامادەیی نیشان‌داوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی یەکێتى ڕایدەگەیەنێت، کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕۆژى پێنجى ئەیلوولى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن پێشنیار کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرکەوت زەکى، لێپرسراوى مەکتەبی ڕێکخستنى یەکێتى بە میدیاى حزبەکەى ڕاگەیاندووە، کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق پێشنیارى کردووە ڕۆژى پێنجى ئەیلول هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجامبدرێت و ئێمە خوازیارین لەو ڕۆژەدا هەڵبژاردن بکرێت و ئامادەین، بەڵام تائێستا بڕیار دەرنەچووە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەو ڕۆژەدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ٢٩ى ئایار، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بەنووسراوی ڕەسمیی داوای لە سەرۆکایەتی هەرێم کرد، کە ڕۆژێک بۆ هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکات.

News Code 223626

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha