-
لەلایان گۆڤاری پراسپێکتی بەریتانییەوە:
کۆچەر بیرکار، وەک بیرمەندی ساڵ هەڵبژێردرا
پرۆفسۆر کۆچەر بیرکار، مامۆستای زانکۆی کامبریدج (Cambridge) لەلایان گۆڤاری پراسپێکتی وڵاتی بەریتانیاوە وەک بیرمەندی ساڵ هەڵبژێردرا.
-
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و سەرلەشکەر سەلامی کۆ بوونەوە
قاسم ئەعەرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە درێژەی دیدارەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێرانی، لەگەڵ فەرماندەیی گشتیی سوپای پاسداران کۆ بوویەوە.
-
سەرۆکی یەکێتی باسکەی کوردستان:
نەبوونی پاڵپشتیی دارایی گەورەترین کێشە باسکەی کوردستانە
ئەمیر جەماران سەرۆکی یەکێتی باسکەی کوردستان بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: نەبوونی پاڵپشتیی دارایی بۆ وەرزشی باسکەی کوردستان بووەتە هۆی لاواز بوونی ئەم وەرزشە و دووپات نەبوونەوەی سەرکەوتنەکانی ساڵانی ڕابردوومان.
-
عێراقچی و ڕاوێژکارى ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە تاران کۆ بوونەوە
ڕاوێژکارى ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەروەی ئێران کۆ بوونەوە.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر، کۆ بوونەوە
سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر کرد و هێوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
-
مەسعوود بارزانی و کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، کۆ بوونەوە
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە نەسروڵڵا ڕەشنوودی کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر کرد، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی و ماڵئاوایی سەردانی کردبوو.
-
وەزیری دەرەوەی عێراق:
ئیدیعای کەڵک وەرگرتنی ئێران لە خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بێ بنەمایە
وەزیری دەرەوەی عێراق رایگهیاند، ئیسرائیل ئاسمانی عێراقی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکارهێنا، بهڵام كۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمی پێی ڕاگەیاندوون بۆ وەڵامی هێرشی ئیسرائیل ئاسمانی عێراق بەکارناهێنین".
-
سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و كونسوڵی گشتیی ئێران پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمیان تاوتوێ کرد
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان و كونسوڵی گشتیی ئێران بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەیەوە کۆ بوونەوە و چەند بابەتیان تاوتوێ کرد.
-
قوباد تاڵەبانی ستایشی هەوڵەکانی کونسوڵی گشتیی ئێران دەکات
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی کرد لە نەسروڵڵا ڕەشنوودی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
-
ڕێبەری باڵای ئێران:
ئەمریکا و قەوارەی زایۆنی وەڵامێکی توندی ئێران وەردەگرنەوە
ڕێبەری باڵای ئێران ڕایدەگەیەنێت: "ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ئەوەی دژی ئێران و میحوەری بەرخۆدان ئەنجامی دەدەن وەڵامێکی زۆر توند وەردەگرن".
-
بەهۆی بەزاندنی ئاسمانی وڵاتەکەیەوە:
عێراق لەدژی ئیسرائیل سکاڵای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار کرد
عێراق بە فەرمی یاداشتێکی ناڕەزایەتیی پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە تیایدا ئەو پێشێلکارییە ئاشکرایەی شەرمەزار کردووه کە لە لایەن قەوارەی زایۆنیستییەوە ئەنجامدراوە.
-
ڕێبەری باڵای ئێران لە دیداری بنەماڵەی شەهیدانی ئاسایش:
پێویستە شەڕاشۆیی ڕژێمی زایۆنی بە گەورە یان زۆر بچووک وەسف نەکرێت
رێبهری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگهیاند، دوو شهو لهمهوبهر ڕژێمی زایۆنی جووڵهیهكی ههڵهی كرد و دهبێت شەڕاشۆیی ڕژێمی زایۆنی بە گەورە یان زۆر بچووک وەسف نەکرێت.
-
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق سەرکۆنەی دەستدرێژیی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئێران دەکات
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاند، بە توندی دەستدرێژییەکانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکۆنە دەکات و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بەپەلە کاربکات بۆ کۆتایی هێنان بەو دەستدرێژیانە.
-
ڕاگەیێندراوی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیلەوە
سەرۆكایەتی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەبارەی هێرشەكەی ئیسرائیلەوە ڕایگەیاند، فڕۆکەکانی ئیسرائیل بە کەڵک وەرگرتن لەو بۆشاییەی کە بۆ سوپای ئەمریکا لە عێراقدا هەیە، ژمارەیەک مووشەکی دوورهاوێژی ئاسمانییان ئاراستەی سێ پارێزگای وڵاتەکەمان کرد.
-
سەرۆكایەتی هەرێمی کوردستان سهركۆنهى هێرشە ئاسمانیەكەی سەر ئێران دەکات
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەرۆكۆنەی هێرشە ئاسمانیەكەی ئەمشەوی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران كرد و ڕایگەیاند: "داوا لە هەمو لایەک دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن".
-
وێڕای هاودەنگی و وەستانی خۆی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران؛
عێراق: بە توندترین شێوە دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئیدانە دەکەین
وتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕایدهگهیهنێت، بەتوندی ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکەین.
-
ئەرتەشی ئێران شەهید بوونی دوو ئەندامی خۆی ڕاگەیاند
هێزهكانى ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەهید بوونی دوو سهربازی خۆی بههۆى هێرشەکانی شەوی ڕابردووى ڕژێمی زایۆنییەوە ڕادهگهیهنێت.
-
بەیاننامەی بهرگریى ئاسمانیی ئێران لەبارەی ڕووداوەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ
بهرگریى ئاسمانى ئێران ڕاگهیهنراوێکى لهبارهى هێرشهکهى ئیسرائیلهوه بڵاو کردەوە و ڕایگهیاند: سیستمى بهرگریمان وهڵامی هێرشهکانى ئیسرائیلى دایەوە.
-
ڕێبەری باڵای ئێران:
بهرهی بەرخۆدان بە شەهید بوونی سینوار له ههنگاو بهرهو پێشهوهنان ڕانەوستێت
ئایەتۆڵڵا عهلی خامنهیی رێبهری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له پهیامێکدا رایگهیاند، شههید یهحیا سینوار به حیکمهت و بوێرییهوه گورزێکی له دوژمندا.
-
شانۆی «جیهان لەگەڵ مندا بمرە» باس لە ئارمانجە مرۆییەکان دەکات
شانۆی "جیهان لەگەڵ مندا بمرە" کە لە ١٧هەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان پێشکەش کرا، باس لە ئارمانجە ئینسانییەکان و ئازادی ڕاستەقینە دەکات.
-
«ڕێگای بێ ڕێبوار» داخی ئەنفالی لە دڵەکاندا تازە کردەوە
یەکێک لە نمایشەکانی ۱۷ەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، "ڕیگای بێ ڕیبوار" بوو، کە لەلایەن دەستەی دادوەری و ئامادەبووانەوە ستایشی لێکرا. ئەو نمایشەی بیرەوەریی ئەنفالی هێنایە سەر شانۆ و فرمێسکی بە چاوی بینەردا هێنایە خوارەوە.
-
عێراقچی و سوودانی دوایین بابهتە ناوچهیی و نێودهوڵهتییەکانیان تاوتوێ کرد
سهرۆک وهزیرانی عێراق لهمیانهی پێشوازیكردنی له عهباس عێراقچی وهزیری دهرهوهی ئێران رایگهیاند، عێراق ههموو ههوڵێک دهدات بۆ هێنانهدی ئاگربهست لە ناوچەکە.
-
وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ هاوتا ئێرانییەکەی:
ڕێگا نادەین ئیسرائیل ئاسمانی عێراق بۆ جەنگ بەکار بهێنێت
وەزیری دەرەوەی عێراق لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی رایگەیاند، بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق بۆ جەنگ و هێرشکردن لەلایەن ئیسڕائیل و هەروڵاتێکی دیکە جێگەی قبووڵکردن نییە.
-
فێستیڤاڵی شانۆی سەر شەقام گەشەی ئابووری و گەشتیاریی لێدەکەوێتەوە
بەڕێوەبەری ۱۷ـەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان ڕایدەگەیەنێت: خۆشبەختانە ڕوانگەی ئابووریی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان گەیشتووەتە ئاستێک کە داهات بۆ خەڵکی مەریوان هەیە و ئەمەش لە دەبێتە هۆی خۆشگوزەرانی ئابووری و گەشەسەندن لە کەرتی گەشتیاری.
-
خۆنواندنی ڕەنگەکان لە ۱۷ەیەمین کەرنەڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان
۱۷ـەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان، پێشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ۲۱ی ڕەزبەر بە بەڕێکەوتنی کەرنەڤاڵ لە چوارڕێیانی شەبڕەنگی شاری مەریوانەوە بەرەوە پارکی میللەتی ئەو شارە بەڕێوەدەچێت.
-
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی:
خهونی زایۆنیستهكان و ئهمریكییهكان تهنها وههمێكی مهحاڵن
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە وتاری نوێژی هەینیی تاراندا ڕایگەیاند: دوژمنی میللەتی ئێران، هەمان دوژمنی میللەتی فەلەستین، لوبنان، عێراق، میسر، سووریا و یەمەنە و هەوڵدەدرێت میلەتی مسوڵمان دابەش بکرێن.
-
سەرلەشکر باقری:
تەنها شوێنە سەربازییەکانمان کردە ئامانج/ ئامادەی دووپات کردنەوەی ئۆپەراسیۆنی هاوشێوەین
سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند: سەرەڕای دەستدرێژی و جەنایەتە یەک لە دوای یەکەکانی ڕژێمی زایۆنی، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە لەبەرچاوگرتنی یاسا و ڕێساکان تەنها شوێنە سەربازییەکانی کردە ئامانج.
-
ئاسمانی عێراق بەڕووی جووڵەی فڕۆکەکاندا کرایەوە
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق کردنەوەی ئاسمانی عێراقی بەڕووی جووڵەی فڕۆکەکاندا ڕاگەیاند.
-
پزیشکیان بۆ نەتەنیاهۆ:
ئەوە بەشێک بوو لە توانامان، بۆیە لەگەڵ ئێران بەشەڕ مەیەن
سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند نەتەنیاهۆ دەبێت بزانێت، ئێران خوازیاری شەڕ نییە بەڵام بەهێزەوە ڕووبەڕووی هەڕەشەکان دەبێتەوە.
-
پاش هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل:
عێراق ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی فڕۆكە مەدەنیەكاندا داخست
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی فڕۆكە مەدەنیەكاندا داخست و سەرەجەم گەشتەكان ڕایگران.