-
کورتەی هەواڵەکانی۲۱ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ی هەتاوی
کورتەی گرینگ‌ترین هەواڵەکانی۲۱ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
-
رێباز حه‌ملان:
نه‌یارانی مه‌سروور بارزانی بووکه‌ڵه‌ی سیاسیی هه‌ڵتۆقیوی بێ بنه‌مان و به‌چۆکدا دێن
رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم له‌په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ی حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی ده‌ستبه‌کاربونی کابینه‌ی نۆیه‌می حکوومه‌تی هه‌رێم، پرۆژه‌کانی حکوومه‌ت ده‌خاته‌ڕ و رایده‌گه‌یه‌نێت، "مه‌سرور بارزانی زۆر پلانی له گۆڕنا و زۆری تریش که له ئێستادا خه‌ریکن له‌گۆڕ ده‌نێت، نه‌یارانی به چۆکدا دێن له‌به‌رده‌میدا".
-
هەرێمی کوردستان و نەزمی نوێی وزە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ لە قەیرانەوە بۆ دەرفەت*
گۆڕانکارییە خێرا جیۆپۆلەتیکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست – لە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سووریا و قووڵبوونی گرژییە سەربازییەکان لەگەڵ ئێرانەوە تا پەککەوتنی بێپێشینەی گەرووی هورمز – هاوکێشەکانی وزەی ناوچەکەی بە تەواوی سەرەوژوور کردووە. لەم بارودۆخە نوێیەدا، هەرێمی کوردستانی عێراق وەک خاڵێکی ستراتیژی هاتووەتە پێشەوە و ڕۆڵێک دەگێڕێت کە زۆر لە قەبارەی قەوارەیەکی خۆسەر لە باکووری عێراق گەورەترە.
-
نوێنەری دەم پارتی:
تورکیا پرۆسەی ئاشتیی بەستووەتەوە بە پێشهاتەکانی کوردستانی سووریاوە
نوێنەری وان لە پارتی یەکسانی و دیموکراتیی گەلان (دەم پارتی) بە ئاماژەدان بە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی ناتۆ لە ئەنقەرە، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەرکێکی نوێ لە چوارچێوەی ناتۆدا بۆ تورکیا دیاری کراوە. بە گوتەی ئەو، حکوومەتی تورکیا پرۆسەی چارەسەرکردنی پرسی کوردی بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی کوردستانی سووریا و هەندێک ڕەچاوکردنی تری سیاسەتی دەرەوەوە بەستووەتەوە.
-
مەرگی کتوپڕی لیندسی گراهام؛
کۆتایی ژیانی یەکێک لە سەرکیترین لایەنگرانی کورد
کۆچی دوایی کتوپڕی لیندسی گراهام، سیناتۆری بەدەسەڵاتی کۆماریخواخەکان و یەکێک لە نزیکترین هاوپەیمانەکانی دۆناڵد ترەمپ، کۆتایی بە ژیانی یەکێک لە دیارترین پشتگیرانی کورد لە کۆنگرێسی ئەمریکادا هێنا. ئەو لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بەرگری لە پاڵپشتیی واشنتۆن بۆ کوردانی سووریا و هەرێمی کوردستان کردبوو.
-
پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و داهاتووی بزووتنەوەی کوردی
توێژەرانی بەشدار لە کۆڕبەندی زانکۆی ئازادی برۆکسل پێیان وابوو کە سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیا و کورد، بەندە بە گواستنەوەی خەبات لە کایەی سەربازییەوە بۆ کایەی سیاسی و بەهێزکردنی دامەزراوە گەلەیییەکان، هەرچەندە لەسەر چۆنیەتی بەدیهێنانی ئەم ئامانجە جیاوازیی بۆچوون هەیە.