بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەم وەرزشوانە لە کێشی کەمتر لە ٦٣ کیلۆگرامدا و لە نێوان ١٨ تایکواندوکاری ئامادەبوودا، نمایشێکی درەوشاوەی لە خۆی نیشان دا و بە سێ سەرکەوتنی یەک لەدوای یەک، گەیشتە یاریی کۆتایی.
میکائیلی لە یەکەمین ڕووبەڕووبوونەوەی خۆیدا، بەرامبەر «بۆرانبای» لە کازاخستان لە دوو ڕانددا و بە ئەنجامەکانی ٨ بە ٢ و ١٧ بە ١ سەرکەوتنی بەدەست هێنا. ناوبراو لە درێژەدا بەرامبەر «ڕۆمانێنکۆ»، نوێنەرێکی تری وڵاتی خانەخوێ، بە ئەنجامەکانی ١٢ بە سیفر و ١٣ بە ٢ بردیەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی.
نوێنەرەکەی سەقز لە یاریی پێش کۆتاییدا، بەرامبەر «ئالیا توران» لە کازاخستان ڕاوەستا. ئەو سەرەڕای دۆڕانی لە ڕاندی یەکەمدا، لە دوو ڕاندی دواییدا بە ئەنجامەکانی یەک بە سیفر و ٢ بە سفر سەرکەوت و مۆڵەتی بەشداریکردنی لە یاریی کۆتاییدا (فیناڵ) بەدەست هێنا.
میکائیلی لە یاریی کۆتاییدا، بەرامبەر «ئایشە ئیسک» لە تورکیا چووە مەیدان و پاش ڕکابەرییەکی نزیک و هەستیار، نازناوی جێگری پاڵەوان و میدالیای زیوی پێشبڕکێکانی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
شایانی باسە ڕاهێنەرایەتیی ئەم تایکواندوکارە سەقزییە، لە لایەن "نیان شامحەمەدی"، یەکێک لە ڕاهێنەرە بەتواناکانی پارێزگای کوردستان، بەڕێوە دەچێت.
Your Comment