بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامێکدا کە ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاو کرایەوە ئایەتۆڵڵا خامنەیی ده‌شڵێت: "به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمی پرسه له ئێران و عێراق کاریگه‌رییه‌کی مێژویی و سه‌رسوڕهێنه‌ر و باوه‌ڕپێنه‌کراویان بۆ دوژمنان دروستکرد".
ئایەتۆڵڵا موجته‌با خامنه‌یی له راشیگه‌یاند: "ده‌یان ملیۆن که‌س ئاماده‌یی خۆیان له شار و گونده‌کانی ئێران و عێراق به تایبه‌ت له تاران، قوم، نه‌جه‌ف، که‌ربه‌لا و مه‌شهه‌د نیشاندا"، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ به‌شداربوان ده‌ربڕی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: "خه‌ڵک داوای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌و خوێنه ده‌که‌ن که ڕژاوه"، بهڵێنیدا "ڕێبازی باوکی بپارێزێت و ئه‌و ڕێگایه بگرێته‌به‌ر که دایڕشتوه".
ئایەتۆڵڵا موجته‌با خامنه‌یی له په‌یامێکدا بۆ ئایەتۆڵڵا عه‌لی خامنه‌یی ده‌شڵێت: "به‌ڵێن ده‌ده‌ین تۆڵه‌ی خوێنی پاکی ئێوه و خوێنی هه‌مو شه‌هیدانی ئه‌و دو شه‌ڕه له بکوژان بکه‌ینه‌وه"، جه‌ختیشیکرده‌وه که "ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ست نییه به بوونی که‌سانی دیاریکراوه‌وه".
ئایەتۆڵڵا موجته‌با خامنه‌یی سه‌ره‌خۆشی له لایه‌نگران و هاوکار و هاوڕێیانی باوکی کرد و باسی له ڕۆڵ و قوربانیدانه‌کانیان کرد و به نزایه‌ک بۆ شه‌هیدان و بنه‌ماڵه‌کانیان کۆتایی به وتاره‌که‌ی هێنا و هیوای "سه‌رکه‌وتنی نزیک" بۆ گه‌لی ئێرانی خواست.
Your Comment