کوردپرێس: بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە، ئەم خوێندکارە لە پێشبڕکێکانی سەر هێڵی (ئۆنلاینی) Open Geo ۲۰۲۶ی تورکیادا بە پێشکەشکردنی ئاستێکی درەوشاوە، مەدالیای زیوی ئەم خولەی پێشبڕکێکانی بەدەستهێنا.
هەروەها سێ ئەندامی تری تیمی نیشتمانیی ئۆڵۆمپیادی جوگرافیای ئێران سەرکەوتوو بوون لە بەدەستهێنانی مەدالیای بڕۆنز لەم پێشبڕکێیانەدا.
وەزارەتی پەروەردە ئەم سەرکەوتنەی وەک دەستکەوتێکی کەموێنە لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتیی تیمی جوگرافیادا زانی و ڕایگەیاند کە ئەم ئەنجامە گوزارشت لە توانای زانستیی بەرزی خوێندکارانی ئێرانی دەکات و مژدەی بەرزبوونەوەی پێگەی وڵات دەدات لە گۆڕەپانی پێشبڕکێ زانستییەکانی جیهاندا.
Your Comment