وەزیری دەرەوەی تورکیا
-
فیدان:
پێویستە هەسەدە بە پاساوی هەڕەشەی داعش تێكەڵبوون لەگەڵ سوپای سووریا دوانەخات
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێ، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ئیسرائیلەوە بوێری وەردەگرن. ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستە هەسەدە بە پاساوی هەڕەشەی داعش تێكەڵبوون لەگەڵ هێزەکانی دەوڵەتی سووریا درێژنەکاتەوە.
-
هاکان فیدان:
جموجۆڵەكانی ئیسرائیل لە سووریا ڕێگری لە تێكەڵبوونی هەسەدە لەناو سوپای سووریا دەکات
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت ئەو رۆژەی ئیسرائیل زەمینەی هاوبەش لەگەڵ سووریا دەدۆزێتەوە هەسەدەش لەگەڵ دیمەشق رێكدەكەوێت.
-
وەزیری دەرەوەی تورکیا:
دەبێت ئەندامە ناسووریاییەکانی ناو هەسەدە، دەستبەجێ ئەو هێزە جێبهێڵن
وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند، دەبێت ئەندامە ناسووریاییەکانی ناو هێزەکانی سووریای دیموکرات، دەستبەجێ ئەو هێزە جێبهێڵن.
-
وهزیرانی دهرهوهی ئێران و توركیا: زۆر پرسی هاوبهش لهنێوان تاران و ئهنقهره ههیه
عهباس عێراقچی، وهزیری دهرهوهی ئێران و هاكان فیدان، وهزیری دهرهوهی توركیا له تاران كۆ بوونەوە و لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا تەوەرە گرینگەکانی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا کرد لەوان پهیوهندی نێوان ههردوو وڵات كه پهیوهست بوون به پرسی ئهمنی، ئابووری و سیاسی.
-
هاکان فیدان:
پێکهاتەی ئێستای هەسەدە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت: پێکهاتەی ئێستای هەسەدە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا و یەکپارچەیی خاكى سووریا دروست دەکات
-
هاکان فیدان:
ئەگەر کێشەکان لە سووریا بە وریاییەوە بەڕێوە نەبرێن، مەترسی لەسەر یەکپارچەیی ئەو وڵاتە دەبێ
وەزیری دەرەوەی تورکیا هوشداری دەدات و دەڵێت: ئەگەر ئەو کێشانەی لە سووریا، جا چ باکووری بێت، چ باکووری ڕۆژهەڵاتی بێت یان باشووری بێت بە ووریاییەوە بەڕێوە نەبرێن، ئەگەری هەیە کێشەیەک لە بارەی یەکپارچەیی هەرێمیی و خاکی هەموو وڵاتەکە بێتە ئاراوە.
-
لە بواری ئاودا عێراق و تورکیا ڕێککەوتنێکی تایبەتیان ئەنجام دا
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆ کردنی میکانیزمی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی "هاوکاریی ئاوی" نێوان عێراق و تورکیا کرد.
-
هاکان فیدان سبەی سەردانی عێراق دەکات
بڕیارە سبەی یەکشەممە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراق بکات و لهگهڵ بهرپرسانی بهغدا پرسهكانی جێگه گرنگی ههردوو وڵات تاوتوێ دهكهن.
-
هاکان فیدان:
دۆخی ئەمنیی سووریا پرسی سەرەکی ئێمەیە/ هێزە کوردەکان ناوچە عەرەبنشینەکان چۆڵ بکەن
وەزیری دەرەوەی تورکیا جەخت دەکاتەوە کە دۆخی ئەمنیی سووریا پرسی سەرەکیی وڵاتەکەیە و داواشی کرد هێزە کوردەکانی سووریا بەزووترین کات ناوچە عەرەبنشینەکان چۆڵ بکەن و هەموو گرووپە چەکدارەکانیش تێکەڵ بە سوپای سووریا ببن.
-
هاکان فیدان: ئاسایشی سووریا لە ئاسایشی توركیا جیاواز نییە
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت: بەردەوام دەبین لە پێشکەش کردنی هەموو جۆرە پاڵپشتییەک بۆ برا سوورییەکانمان و جەختی کردەوە ئاسایشی سووریا بە پرسێكی جیاواز نابینین لە ئاسایشی تورکیا.
-
وەزیری دەرەوەی سووریا:
هێزەکانی سووریا دیموکرات لە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ۱۰ ئازار زۆر خاو بوون
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەروەی حکوومەتی کاتیی سووریا ڕایدەگەیەنێت: هەسەدە زۆر خاوە و تا ئێستا هەنگاوی کرداری نەنراوە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ۱۰ی ئازار.
-
فوئاد حوسێن و هاکان فیدان چەند پرسێکی گرنگی ناوچەیی و دوو قۆڵییان تاوتوێ کرد
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کۆ بوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی چەند پرسێکی گرنگی ناوچەیی و دوو قۆڵی کرد.
-
هاکان فیدان:
لە سووریا زۆر حزبی کوردی هەن دۆستی تورکیان
وەزیری دەرەوەی تورکیا، جەخت لە گرنگیی ئاشتەوایی یەپەگە لەگەڵ دیمەشق دەکاتەوە و دەڵێت: زۆر حزبی کوردی سووریا هەن دۆستی تورکیان و دەیانەوێت هاوکاری تورکیا بکەن.
-
ئایشەگوڵ دۆغان:
هاکان فیدان هاوتەریب لەگەڵ پرۆسەی ئاشتیدا قسە ناکات
وتەبێژی دەم پارتی ڕەخنەی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا گرت لەسەر لێدوانەکانی دژ بە کوردەکانی سووریا و ڕایگەیاند، دەستکەوتی کورد لە سووریا مەترسی نییە بۆ تورکیا، بەڵکوو دەرفەتە.
-
هاوسەرۆکی دەم پارتی: هاکان فیدان وا دەزانێت کورد بوونی نییە
هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایدەگەیەنێت، هاکان فیدان ڕێگری لە ڕێککەوینی کورد و دیمەشق دەکات و هەموو کارێکی بریتییە لە رێگری لە دەستکەوتەکانی کوردانی سووریا.
-
هاکان فیدان:
پێویستە ئێران و ئەمریکا لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمییەوە ڕێککەوتن بکەن
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: پێویستە ئێران و ئەمریکا ڕێککەوتنێک بکەن لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی تارانەوە و ئێمە ئامادەین بۆ هەموو ڕۆڵێکی نێوەندگیری لە نێوان هەردوو وڵات.
-
ناوەندی ڕاگەیاندنی SDF:
مەزڵووم کۆبانی هیچ پێشنیازێکی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنی تورکی پێنەگەیشتووە
ناوەندی ڕاگەیاندنی SDF بڵاوی کردەوە کە زانیارییەکانی ئەلمۆنیتۆر ناڕاستن و مەزڵووم کۆبانی هیچ پێشنیازێكی بۆ نەكراوە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا و دیکەی بەرپرسان.
-
وەزیری دەرەوەی تورکیا:
PKK لە گۆڕەپانی سووریادا نامێنێت، ئاشتیانە بێت یان بە رێگەی دیکە
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، پێویستە PKK بە خێرایی و ئەرێنی وەڵامی بانگەوازی دانانی چەک بداتەوە و جەختیشی کردەوە ئەو گرووپە لە گۆڕەپانی سووریادا نامێنێت، ئارەزومەندانە و بەرێگەی ئاشتیانە بێت یان بە رێگەی دیکە.
-
نیگەرانیی ئەمریکا لەبارەی دەستگیرکردنی خۆپێشاندەران لە تورکیا
مارکۆ روبیۆ نیگەرانیی خۆی لەبارەی دەستگیرکردنی خۆپێشاندەرانی خۆپێشاندانەکەی ئەم دواییانەی تورکیای بە هاکان فیدان ڕاگەیاند.
-
هاکان فیدان: داوامان لە دیمەشق کرد مافی کورد بدات
وهزیری دهرهوهی تورکیا ڕایگەیاند لە سهردانهکهیدا بۆ سووریا بەرپرسانی ئەو وڵاتەی ڕاسپاردووە کە مافی کوردەکان بە فەرمی بناسێندرێت.
-
مەسروور بارزانی و جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا:
پێویستە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندرەری جیهانەوە دەست پێبکاتەوە
سهرۆكی حکوومەتی ههرێمی كوردستان و جێگری وهزیری دهرهوهی توركیا كۆ بوونهوه و هاوڕابوون لەسەر پێویستیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە.
-
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا پێوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی بە تەلەفۆن قسەیان کرد.