بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی دەم پارتی له كۆنگرهیێكی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند: "دەستوەردانی دادوەری لە سیاسەتدا دەیان ساڵە بۆ توركیا تێچووی زۆری لێکەوتوتەوە و تا پرسی کورد چارەسەر نەکرێت، تورکیا دیموکراسی نابێت".
وتەبێژی دەم پارتی پهرۆشی خۆیانی بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دووپات کردەوە و سەرنجی خستەسەر ئەو کۆمیسیۆنەی کە لە پەرلەمان دامەزراوە و جەختی لەوە کردەوە کە: "زۆر گرنگە ئەم پرۆسەیە لەسەر بنەمایێکی یاسایی جێگیر بکرێت".
ئایشەگوڵ دۆغان وەڵامی پرسیارێکی سەبارەت بە دۆخی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دایەوە و ڕایگەیاند، "پێویستە تورکیا سیاسەتێک پەیڕەو بکات کە بۆ هەمیشە لەگەڵ کوردانی سوریا بە ئاشتی بژیت".
ئهوهشی خستهڕوو: "دەستکەوتەکانی کورد لە سوریا، دەستکەوتەکانی گەلان بۆ بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراتیک، بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی لەوێ، یان بۆ بنیاتنانی سیستەمێکی ناناوەندی کە گەلانی ئەوێ بتوانن خۆیان لەسەر چارەنوسیان بڕیار بدەن، ئەمەش دەتوانێت دەرفەتێک بێت بۆ تورکیا نەک مەترسی".
ئایشەگوڵ دۆغان ڕەخنەی لە لێدوانەکانی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا گرت سەبارەت بە سووریا و وتی: "ئەو بە زمانێک قسە ناکات کە هاوتەریب بێت لەگەڵ پرۆسەکەدا، لە سەرەتای پرۆسەکەوە سەیری لێدوانەکانی وەزیری دەرەوە بکەن سەرەنج بە زمانەکەی بدەین، سەبارەت بە سوریا، بەتایبەتی بەردەوام ڕێبازەکانی هەڕەشەن، بە گوێرەی ئێمە ئەو دەیەوێت دیماگۆژی بکات، ئەو شێوە زمانی سەپاندن و دەسەڵاتداریە تەنها دەستی دوژمنانی پرۆسەکە بەهێز دەکات".
وتەبێژی دەم پارتی دەشڵێت: "داوای وازهێنان لەو زمانە دەکەین، پێویستمان بە زمانی ئیرادە و ئاشتییە، پێویستمان بە زمانێک نییە کە گرژییەکان زیاتر نەکات، یەکگرتویی سوریا بە زمانێکی جیاکارییەوە بەدینایەت، لە مێژوی مرۆڤایەتیدا نمونەیەکی لەو شێوەیە نییە".
Your Comment