بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاكان فیدان له میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CNNی توركی رایگه‌یاند: "رێڕه‌وێكی عێراق له‌دوای سووریاوه هه‌یه سه‌باره‌ت به پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، هیوادارین ئه‌وانیش به‌هۆش خۆیان بێنه‌وه".
وەزیری دەروەی تورکیا وتیشی: "دوای ته‌واوبوون و له‌ناوبردنی باڵی سووریای په‌كه‌كه، باڵی عێراقی په‌كه‌كه‌ش هه‌یه، هیوادارین حكوومه‌تی عێراقیش سوود له له ئه‌زموونی سووریا وه‌ربگرێت و بڕیارێكی ژیرانه‌تر بده‌ن".
فیدان ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: "عێراق خاوه‌ن ده‌وڵه‌تێكی سه‌روه‌ریه و ده‌بێت هه‌ژمونی به‌سه‌ر ته‌واوی خاكی خۆیدا هه‌بێت، به‌ڵام پێده‌چێت حكوومه‌تی عێراق له‌ئێستادا حساباتی ناوخۆیی دیكه‌ی هه‌بێت".
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، سه‌باره‌ت به ئێران، هاكان فیدان وتی: "له ئێستادا هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ده‌ستبه‌جێی جه‌نگ بۆ سه‌ر ئێران له‌ئارادا نیه و ڕژێمی ئێرانیش له ڕێگه‌ی هێرشی ئاسمانییه‌وه ناڕوخێت".
Your Comment