هێزەکانی سووریا دیموکرات لە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ۱۰ ئازار زۆر خاو بوون

ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەروەی حکوومەتی کاتیی سووریا ڕایدەگەیەنێت: هەسەدە زۆر خاوە و تا ئێستا هەنگاوی کرداری نەنراوە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ۱۰ی ئازار.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و سووریا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە ئەنقەر بەڕێوە چوو ئامادە بوون و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی حکوومەتی کاتیی سووریا وتی: دابەشکردن بە هەر شێوەیەک لە شێوەکان ڕەت دەکەینەوە و سووریا یەک دەوڵەتی یەکگرتووە.

ناوبراو وتیشی: گفتوگۆکان لەگەڵ (هەسەدە) بۆ جەختکردنەوەیە لەسەر پابەندبوون بە رێککەوتنی ۱۰ی ئازارو یەکێتیی خاکی سووریا.

ئەسعەد شەیبانی ڕاشیگەیاند: هەسەدە زۆر خاوە لە هەڵگرتنی هەنگاوی پێویست و تاوەکوو ئەمڕۆ نەگەیشتوینەتە هەنگاوی کرداریی بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ۱۰ی ئازار.

لایخۆیەوە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: دەبێت هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) پابەند بێت بە بەڵێنەکانی بەوشێوەی کە خزمەت بە یەکێتیی سووریا دەکات.

News ID 226226

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha