بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا باسی لهوهكردوه، سبەی وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا و دوای کۆبونەوەی له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدرێت.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی عێراق، پێشبینی دەکرێت هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و به‌رپرسانی عێراق تاوتوێی بەرچاوترین ئەو پێشهاتانە بکەن کە لەم دواییانەدا لە پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا و چوارچێوەی ناوچەکەدا ڕوویانداوە.
سەردانە لەناکاوەکەی فیدان بۆ عێراق لە کاتێکدایە کە گۆڕانکاریی خێرا لو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی لە سووریا ڕووده‌ده‌ن، هاوکات لەگەڵ پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و هەروەها ڕاگەیاندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه) سەبارەت بە گواستنەوەی هێزه‌كانی لە خاکی تورکیاوە بۆ چیای قەندیل لە هەرێمی کوردستان.
Your Comment