بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌باس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران له سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه‌دا باسی له‌وه‌كرد: "زۆر پرسی هاوبه‌ش له‌نێوان تاران و ئه‌نقه‌ره هه‌یه و له‌باره‌ی چه‌ندین ته‌وه‌ر گفتوگۆیان كردوه، له‌وانه‌ی پرسی دانانی چه‌كی په‌كه‌كه كه جێگه‌ی گرنگی ئێمه‌شه و ده‌مانه‌وێت توركیایه‌كی بێتیرۆر ببینین".
عێراقچی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "له نزیكترین كاتدا كونسوڵگه‌ری له شاری وانی توركیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌بێته هۆی توانایه‌كی نوێ بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌سته‌به‌ر بكرێت، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی پرسی گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه گفتوگۆیه‌كی باشمان كردوه و نیگه‌رانی و خاڵی هاوبه‌شی زۆرمان هه‌یه".
عه‌باس عێراقچی له‌باره‌ی پرسی غه‌ززه‌وه گفتوگۆیان كردوه و داوایان كردوه ئیسرائیل پێشێلكاریه‌كانی له سووریا، فهلەستین و لوبنان ڕابگرێت و ئه‌گه‌ری وڵاتانی جیهانه ڕێگری له ده‌ستدرێژی ئه‌و وڵاته بگرن.
لایخۆیەوە هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له كۆنگره‌كه‌دا وتی: "له‌سه‌ره‌تای كۆبونهوهكهماندا باسمان له پرسی غه‌ززه كرد و ئیسرائیل دوژمنی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵاته و ده‌مانه‌وێت ئه‌و هێرشه‌كانی كه ده‌كرێته سه‌ر غه‌ززه ڕابگیردرێت".
فیدان ڕوونیشیكرده‌وه، ئه‌مه چواره‌مین جاره وه‌كوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی ئێرانی كردوه و له‌باره‌ی گۆڕانكاریه‌كان و پرسه جێگه بایه‌خه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات گفتوگۆ كراوه، سه‌ره‌تای باسی بازرگانی و وزه و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی ئه‌منی باسكراوه و گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی كه زۆر كاری دیكه بكه‌ین و بازرگانی فراوان بكه‌ین و جارێكی دیكه له بواری گه‌یاندن و لۆجستی په‌یوه‌ندیه‌كانمان فراوان بكه‌ین".
هاكان فیدان ده‌شڵێت: "ئه‌م سه‌ردانه‌م وه‌كوو ئاماده‌كاریه‌كه‌ی بۆ سه‌ردانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان،سه‌رۆک كۆماری توركیا كه په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌باته قۆناغێكی نوێ، ئێران و توركیا دوو هێزی ناوچه‌كه‌ن و كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌یه".
Your Comment