بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند: پەیوەندی لە نێوان جموجۆڵەكانی ئیسرائیل لە سووریا و نەبوونی خواستی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەیە بۆ تێکەڵبوون لەگەڵ سوپای سووریادا.
فیدا وتیشی: هێزەکانی سووریای دیموکرات کە بڕبڕەی پشتی ڕێکخراوی "تیرۆریستی" پەکەکە/یەپەگەیە، لەگەڵ حکوومەتی سووریا دەگاتە رێککەوتن ئەو رۆژەی ئیسرائیل دەگاتە زەمینەی هاوبەش لەگەڵ سووریا.
وەزیری دەروەی تورکیا وتیشی: سەبارەت بە ئەگەری ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان سوریا و ئیسرائیلیش، دەبێت ئەم بابەتە بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکرێت، ئەو سنورانەی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان دانیان پێدانراوە، روون و ئاشکرایە.
ناوبراو دەشڵێت: هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە دەستدرێژی بكاتە لایەنێکی دیکە پێشێل بکات، سنوورەکانی ئیسرائیل کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دانپێدانراون، ڕوونن، هەروەک سنوورەکانی سووریاش، کاتێک ئەم سنوورانە دەبەزێنیت تەنها لەبەر ئەوەی خاوەنی دەسەڵات و پاڵپشتییتیت و پێتوایە دەتوانیت ئەوە بکەیت، رەنگە مێژوو دەرفەتێکی کاتیت پێبدات. بەڵام سبەی کە هێزە دەگوازرێتەوە بۆ کەسانی دیکە، روبەڕوی هەمان وەڵام دەبیتەوە، کەسیش دان بە سنورەکانتدا نانێت.
وەزیری بەرگریی تورکیا ڕاشیگەیاند: وڵاتانی ناوچەکە دەتوانن کۆببنەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو مەترسیانەی کە ئیسرائیل پێی وایە لە سووریا بوونیان هەیە، هیچ ئاماژەیەک نییە کە حکومەتی سوریا مەترسی لەسەر ئیسرائیل دروست بکات، هیچ ئاماژەیەكیش نییە كە حکومەتی سوریا چارەسەری ئەو پرسانە ناکات کە ئیسرائیل بە هەڕەشەی دەزانێت، ئەوەی ئێمە دەیبینین، لە ڕاستیدا هەڵوێستێکی پێشوەختە و فراوانخوازی و كەڵكەڵەیەكی توندڕەوانەیە.
Your Comment