هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هۆشدارییەکی توند دەدات و ڕایدەگەیەنێت کە داگیرکارییەکانی ئیسرائیل لە ناو خاکی سووریا، پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی خاکی ئەو وڵاتەیە و تێکدانی ئاسایشی تەواوی ناوچەکەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "ئەلجەزیرە ئینگلیزی"، ئاماژەی بەوە کرد کە ئیسرائیل هەمان ئەو سیاسەتە فراوانخوازییەی لە لوبنان و غەززە پەیڕەوی دەکات، ئێستا لە سووریاش دەستی پێکردووە.

 ناوبراو داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، وڵاتانی ئیسلامی و ئەورووپا کرد کە بەرەیەکی یەکگرتوو دژی ئەم هەنگاوانە پێکبهێنن. وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەوەش کردەوە کە سووریا ئێستا قۆناغی شەڕی ناوخۆی تێپەڕاندووە و بەرەو سەقامگیری دەچێت، بۆیە پێویستە ڕێگری لە هەر هەوڵێک بکرێت کە بیەوێت ئەم وڵاتە بکاتەوە بە مەیدانی جەنگ.

News ID 227141

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha