بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شیاع سوودانی، سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆ کردنی میکانیزمی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی تایبەت بە چوارچێوەی هاوکاری لەگەڵ تورکیا لە بواری ئاودا کرد لە نێوان فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و هاکان فیدان، هاوتا تورکەکەی.
سوودانی جەختی لە گرنگی بەدواداچوون بۆ جێبەجێ کردنی دەرئەنجامەکانی ئەو ڕێککەوتنە کردەوە، کە ساڵی ڕابردوو لە سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەغدا ئەنجامدرا و ئاماژەی بەوەشکرد، قەیرانی ئاو قەیرانێکی جیهانییە و عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە کاریگەریی لەسەرە.
هەر بەگوێرەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران: "سوودانی جەختی لەوە کردەوە کە ڕێککەوتنەکە دەبێتە هۆی چارەسەرێکی بەردەوام بۆ قەیرانی ئاو لە عێراق، لە ڕێگەی پاکێجێک لە پرۆژەی هاوبەشی بەرفراوانەوە لە کەرتەکەدا".
Your Comment