بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "ئەلجەزیرە ئینگلیزی"، ئاماژەی بەوە کرد کە ئیسرائیل هەمان ئەو سیاسەتە فراوانخوازییەی لە لوبنان و غەززە پەیڕەوی دەکات، ئێستا لە سووریاش دەستی پێکردووە.
ناوبراو داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، وڵاتانی ئیسلامی و ئەورووپا کرد کە بەرەیەکی یەکگرتوو دژی ئەم هەنگاوانە پێکبهێنن. وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەوەش کردەوە کە سووریا ئێستا قۆناغی شەڕی ناوخۆی تێپەڕاندووە و بەرەو سەقامگیری دەچێت، بۆیە پێویستە ڕێگری لە هەر هەوڵێک بکرێت کە بیەوێت ئەم وڵاتە بکاتەوە بە مەیدانی جەنگ.
Your Comment