بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە میانی دیداری لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند: ئەنقەرە بەردەوامە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق لە هەموو بوارەکان و لە هەموو ئاستەکاندا و تورکیا پشتیوانی یەکگرتوویی سووریا و یەکپارچەیی خاکەكەی دەکات.
ناوبراو ڕاشیگەیاند بەدیهێنانی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی مەرجێکی سەرەكییە بۆ دەستپێکردنی قۆناغی ئاوەدانکردنەوە و بووژانەوەی ئابووری لە سووریا.
فیدان وتیشی: ئەو فشارانەی کە لە نیگەرانییە ئەمنییەکان و ململانێ بەردەوامەکانەوە سەرچاوە دەگرن، وا دەکات قورس بێت بۆ حکوومەتی سووریا سەرنجی لەسەر كارە لە پێشینەكان بێت.
ناوبراو ئاشکراشی کرد: توركیا پێداگرە لەسەر هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە پێویستی نەهێشتنی ئەو مەترسیانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی فورات هەن، لەگەڵ بەردەوامیدان بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ سووریا.
Your Comment