لاهوور شێخ جەنگی
-
دادگای پێداچوونەوەی هەرێم داوای دۆسیەی لاهوور تاڵەبانی لە ئاسایشی سلێمانی دەکات
بە نووسراوی فەرمی، ٢٣ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دەستەی سەرۆکایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان، داوای سەرجەم پەڕاوی لێکۆڵینەوەکانی لاهوور تاڵەبانی (شێخ جەنگی) و چوار کەسی دیکەیان لە دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی دەکات.
-
ڕاپۆرتی تایبەتی هەواڵنێری کوردپرێس:
خۆپیشاندەران لە هەرێم داوای دیاری کردنی چارەنووسی دەستگیر کراوانی لالەزار دەکەن
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی به‌ره‌ی گه‌ل له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجامدا و داوای ئازادكردنی لاهوور شێخ جه‌نگی و هاوڕێكانیان كرد.
-
بەرەی گەل:
لە عێراق و هەرێمی کوردستان سەروەریی یاسا بە تەواوی پێشێل دەکرێت
بەرەی گەل پەیامێکی توند ئاڕاستەی دامەزراوە دادوەرییەکان دەکات و دەڵێت سەروەریی یاسا بە تەواوی پێشێلکراوە.
-
بافڵ تاڵه‌بانی:
ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له دژی كاک لاهوور هەن زۆر گه‌وره‌ن
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: یه‌كێتی له "دۆخێكی به‌هێزدایه" و هیچ كات وه‌ک ئێستا یه‌كده‌نگ نه‌بووه و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا چاویان له ئه‌نجامی باشتره له ڕابردوو، له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی سێ سه‌ركرده‌ی سیاسی له سلێمانی ده‌ڵێت، به‌ڵگه‌ی زۆر ڕوون له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه.
-
لاهوور تاڵەبانی بەرپرسانی بەرەی گەل بۆ بەشداری لە هەڵبژادن سەرپشک دەکات
سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهوور تاڵەبانی ئاشکرای کرد لاهوور تاڵەبانی، کەسە نزیکەکانی و بەرپرسانی بەرەی گەلی سەرپشک کردووە لەبەشداری کردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
-
مه‌لا به‌ختیار له ساڵیادی کۆچی دوایی مام جه‌لال:
لاپه‌ڕه‌ی ڕووداوه خوێناویی لاله‌زار دابخه‌ن
مه‌لا به‌ختیار له په‌یامێکدا له ساڵیادی کۆچی دوایی مام جه‌لالدا ڕایگه‌یاند: "هه‌ق به خۆی ده‌دات بڵێت لاپه‌ڕه‌ی ڕووداوه خوێناوی و نهخوازراوهکهی لاله‌زار دابخه‌ن".
-
۲۰ ڕۆژ دوای دەستگیر کردن؛
پارێزەرانی لاهوور تاڵەبانی: هێشتا وردەکاریی دۆسیەکەمان پێنەدراوە
تیمی پارێزەرانی لاهوور تاڵەبانی و پۆڵادی برایی و هاوڕێکانی دیكه‌یان، لە نووسراوێکدا بۆ دادوەری لێکۆڵێنەوەی ئاسایشی سلێمانی ڕایانگەیاندووە: ۲۰ ڕۆژ دوای دەستگیر کردن لاهوور تاڵەبانی و هاوڕێکانی هێستا ئاگاداری وەردەکاریی دۆسیەکەیان نین.
-
وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان:
ئەو ئه‌مریكییە كه له لاله‌زار ده‌ستگیركرا مەشقی بە هێزەکانی دووپشک کردووە
وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له شه‌وی ڕووداوه‌كه‌ی لاله‌زاردا هاوڵاتیه‌كی ئه‌مریكی ده‌ستگیركراوه كه هاوكاربووه له دروستكردن و مه‌شق و ڕاهێنانی مه‌یدانی به گرووپی چه‌كداری (هێزی دووپشک) و له‌ئێستاشدا راگیراوه و و یاسای به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
-
لاهوور تاڵەبانی چاوی بە پارێزەران کەوت/ ڕێگە بە کەسوکاری نەدرا
ئەمڕۆ تیمی پارێزەرانی لە ئاسایشی سلێمانی لاهور شێخ جەنگیان بینیوە، بەڵام بەپێی زانیاریەکان تا ئێستا كەسوكار و خوشک و برا و خێزانەكەی نەیان بینیوە.
-
هاوسەرەکەی لاهوور تاڵەبانی گەڕایەوە هەرێمی کوردستان
گەشە حەمە چاوشین هاوسەری لاهوور تاڵەبانی گەڕایەوە بۆ هەرێمی کوردستان و بڕیارە بەمزووانە لە زیندان چاوی بە هاوژینەکەی بکەوێت.
-
داوایەکی بەپەلەی بەرەی گەل لە هەردوو حکوومەتی هەرێم و عێراق
بەرەی گەل لە بارەی دەستگیرکردنی ئەندام و لایەنگرانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانیەوە راگەیاندنێکیان بڵاو کردەوە.
-
پسپۆڕێکی سەربازی: ڕووداوەکەی لالەزار «کوودەتا نەبوو»
پسپۆڕێکی سەربازی لەبارەی ڕووداوەکانی لالەزار و دانپێدانانەکانی تۆمەتباران ڕەخنە لە شێوازی دەستبەسەرکردن و دانپێدانانەکان دەگرێت و بە "نایاسایی"یان دەزانێت.
-
پارتى جووڵهیێکى دیپلۆماسى توند دژى یه‌کێتیى ده‌ستپێده‌کات
شارپرێس لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری سەرچاوەیێکی سەرکردایەتی پارتییەوە بڵاوی دەکاتەوە: پارتى دیموکراتى کوردستان جووڵهیێکى دیپلۆماسیى توند دژى یه‌کێتیى نیشتمانى ده‌ستپێده‌کات.
-
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەژی ئەمین دەرچوو
سەرچاوەیێکی باڵای ئاگادار ڕایدەگەیێنێت، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەژی ئەمین فەرماندەی پێشووی دژەتیرۆر دەرچووە ئەوەش بەتۆمەتی تێوەگلان لە هەوڵی بە ئامانجگرتنی بافڵ تاڵه‌بانی، سەرۆکی یەکێتی و نانەوەی ئاژاوە و پشێوی.
-
ڕاگەیێندراوی دەستەی مافی مرۆڤ دوای سەردانكردنی لاهوور تاڵەبانی
دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان دوای سەردانکردنی لاهوور تاڵەبانی سەرۆکی بەرەی گەل و بەشێک لە دەستگیرکراوەکان لە لە گرتووخانەی کانی گۆمە، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.
-
یونامی: گرتە ڤیدیۆییەکانی لالەزار نیگەرانکەرن
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی دوای هێرشەکەی سەر هوتێل لالەزاری سلێمانی بڵاو کراونەتەوە ڕایگەیاند: "گرتە ڤیدیۆییەکان نیگەرانکەرن".
-
ئاسایشی سلێمانی:
دەستگیر کراوانی لالەزار پلانی تیرۆرکردنی بافڵ تاڵەبانییان هەبوو
عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ۱۵۰ بۆ ۲۰۰ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لە هێرشەکەی سەر لالەزار بەشداربوون.
-
ڕاگەیێندراوی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕووداوەکەی لالەزار
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان، داواکاری گشتیی سلێمانی ڕادەسپێرێت بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوەی شەوی ۲۱ لەسەر ۲۲‌ی ۸ی ۲۰۲۵ و پاراستنی مافی هەموان لە چوارچێوەی یاسا ودەستور.
-
ڕاگەیێندراوی مەکتەبی سیاسی پارتی لەسەر شەڕەکەی لالەزار
مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕاگەیێندراوێکی لەسەر شەڕەکەی لالەزار بڵاو کردەوە و دەڵێت، "پێویستە چارەسەرکردنی جیاوازی و کێشەکان بەڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بێت".
-
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ:
شێوازی دەستگیر کردنی لاهوور تاڵەبانی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ بوو
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت ڕووداوەکەی لالەزار پێشێلکارییەکی زەقە.
-
نێچیرڤان بارزانی:
لە ماوەیێکی نزیکدا کێشەی مووچە چارەسەر دەکرێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای بەشداری کردن لە کۆنفرانسی جینۆسایدی ئێزدییان لە زانکۆی کوردستان لە شاری هەولێر، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەڤانیدا باسی لە هەوڵەکانی دابین کردنی مووچە، دۆخی سلێمانی و هەناردەکردنەوەی نەوت کرد.
-
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى به‌ره‌ى گه‌ل دواى دەستگیر کردنی لاهوور شێخ جه‌نگى
بەرەی گەل لەدوای دەستگیركردنی لاهوور شێخ جەنگی، یەكەم كۆبوونەوەی خۆی لە شاری هەولێر ئەنجامدا و ڕایانگەیاند: گیانی لاهور شێخ جەنگی و تەواوی هەڤاڵەکانی لە ئەستۆی یەکێتیی دایە.
-
قوباد تاڵەبانی:
تاوانباران ڕووداوەکەی لالەزار ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە
جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم ڕایگەیاند: "ناهێڵین خوێنی شەهیدانی چەسپاندنی یاسا بەفیڕۆ بچێت و تاوانباران ڕوبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە".
-
لە ئێستادا سێ سەرۆک حزب لە سلێمانی لە زیندانن
سێ سەرۆكی حزب (لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی نەوەی نوێ، ئارام قادر سەرۆكی پێشووی هاوپەیمان) لە سلێمانی لە زیندانن.
-
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا لەسەر دۆخی سلێمانی هاتەدەنگ
باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا له په‌یامێكدا له‌باره‌ی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی لاله‌زار رایگه‌یاند، له نزیكه‌وه چاودێریی دۆخی سلێمانی ده‌كه‌ن.
-
حزبی شیووعی:
لەنێو بارگرژییەکانی لالەزاردا حکوومەتی هەرێم و دامەزراوەکانی ڕۆڵی تەماشاکەر دەبینن
حزبی شیووعیی کوردستان پەیامێکی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار بڵاو کردەوە، داوادەکات کە شەڕ و ناکۆکییەکان کۆتایی بێت و ئارامی و ئاسایش بگەڕێتەوە.
-
سێ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە شەڕەکەی لالەزاردا گیانیان لەدەست دا
له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان هێزه ئه‌منیه‌كانی سلێمانی و چه‌كدارانی سه‌ر به لاهوور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل سێ كارمه‌ندی هێزه ئه‌منیه‌كان گیانیان له‌ده‌ست دا، كه سه‌ر به دژەتیرۆر، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنی ئاسایش و كۆماندۆی كوردستانن.
-
سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری: خوێنی هەڤاڵەکانمان له هێزە ئەمنیەکان بەفیڕۆ ناڕوات
سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی سلێمانی ڕایگه‌یاند، یاسا سەروەر دەبێت و خوێنی هەڤاڵەکانیان لە هێزە ئەمنیەکان، بەفیڕۆ ناڕوات.
-
یەکەم ئامار لە زیانی گیانی و ماددی ئاڵۆزییەکانی سلێمانی بڵاو کرایەوە
به‌گوێره‌ی ئاماره نافه‌رمیه‌كان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا له نێوان هێزه ئه‌منیه‌كانی سلێمانی و چه‌كدارانی سه‌ر به لاهوور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
-
پارێزگاری سلێمانی:
شەڕ و بەریەککەوتن هیچ کێشەیێک چارەسەر ناکات
پارێزگاری سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی شەڕەکەی نێوان هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی و هێزەکانی لاهوور شێخ جەنگی رایدەگەیێنێت، شەڕ و بەریەککەوتن هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات.