بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود له په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه: "له‌م ڕۆژانه‌دا له ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه گوێمان لێبو، خوشكێكی لاهوری شێخ جه‌نگی باسی ئه‌وه‌ی كرد كه له‌گه‌ڵ براكه‌ی، مانیان له خواردن گرتوه، بۆیه لێره‌وه داوا له بافڵ تاڵه‌بانی ده‌كه‌م كه چاره‌سه‌رێكی گونجاو بدۆزنه‌وه، چونكه مێژوی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و جه‌نابی خوالێخوشبو مامجه‌لال هه‌میشه یه‌كێتییان به میحوه‌ری ئازادی ڕاده‌ربڕین ناساندوه و له‌سه‌ردانی سه‌رۆكی یه‌كێتی و شاندی یاوه‌ریشیان بۆ لای حزبی سۆسیالیست، هه‌مان داوام ئاراسته كردوه".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئێستا به‌م په‌یامه دوباره داوا له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌م ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو بگرنه‌به‌ر بۆ كۆتاییهێنان به‌و پرسه".
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود ده‌شڵێت: "هیوادارم ئه‌و مێژوه گرنگ و جوانه‌ی یه‌كێتی بپارێزن، كێشه‌كه‌ش كێشه‌ی خێزانییه، بۆیه من داوام هه‌یه له سه‌رۆكی یه‌كێتی و لێشیان تێده‌گه‌م، داواش له شێخ لاهوور ده‌كه‌م ئاگای له ته‌ندروستی خۆی بێت و كێشه‌كان به‌هێمنی چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو، لاهوور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل ڕایگەیاند، هەشت مانگە دوور لە هەموو عورفێکی دامەزراوەیی و یاسایی: "بەناحەق زیندانی کراوین" و ڕێگە نادەن دۆسییەی "سیناریۆکانی خۆیشیان" بچێتە دادگای تەمیز، بۆیە لەگەڵ کاک پۆڵاد پێکەوە بڕیارمانداوە لەئەمڕۆوە مان لە خواردن بگرین.
Your Comment