بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند: گرتە ڤیدیۆییەکان دەریدەخەن، "مامەڵەی خراپ" لەگەڵ ئەو دەستبەسەرکراوانەدا کراوە، کە لە پێکدادانەکانی ئەم دواییەی پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکرابوون.
یونامی ئاماژە بەوە دەکات: "دووبارە داوای رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و گەرەنتیی پەیڕەوکردنی ڕێکارە یاساییەکان دەکەینەوە، لەنێویاندا دەستبەسەرکراوانی ئەم ڕووداوانە".
نزیکەی کاژێر ۰۴:۰۰ـی بەرەبەیانی ۲۲ـی ئابی ۲۰۲۵، ژمارەیەک هێزی ئەمنیی لە سلێمانی هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار، دوای زیاتر لە سێ کاژێر رووبەڕووبووەنەوە لاهوور تاڵەبانی سەرۆکى بەرەى گەل و خوشک و برایەکی دەستگیرکران.
لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا سێ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە دژە تیرۆر، کۆماندۆ و ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی کوژران، هەروەها باس لە کوژرانی دوو چەکداری هێزەکەی لاهوور تاڵەبانی بە ناوی دووپشک دەکرێت.
Your Comment