بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌لا به‌ختیار له په‌یامێکدا نووسیویه‌تی: "هه‌موو که‌سێک به خۆی و هه‌گبه‌ی کار و ئاکاره‌کانی، ده‌بێت بچێته به‌رده‌م حاکمه‌کانی دادگای مێژوو. دڵنیام که‌س، ڤیتۆی له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا، نییه و ناشبێ. نه ڕق و نه سۆزیش، نه په‌رچه‌کردار و کار و کاردانه‌وه، نه ده‌سه‌ڵات و نه بوختان هه‌ڵبه‌ستن، له‌ناو دادگا دادی که‌سمان نادات و دڵنیام، مه‌چه‌کمان نا، به‌ڵکوو ویژدانمان که‌له‌بچه ده‌کرێ و ده‌بێت چاوه‌ڕێی حوکمی مێژو بکه‌ین. ئه‌وکاته، ده‌سه‌ڵات و هێز و پاره و میرزاکانی ماستاوکردن، قه‌ڵه‌مه‌کانی تاوان پۆش، ده‌زگاکانی ئه‌شکه‌نجه، به‌ئه‌ندازه‌ی مێشه‌سه‌گانه‌یه‌ک، کاریگه‌رییان نابێ. له هه‌شته‌مین ساڵڕۆژی ژیانئاوایی مام جه‌لالدا، گیانی مام جه‌لال، له‌م هه‌لومه‌رجه ئاڵۆزه‌دا، ته‌نها به‌وه ئاسووده ده‌بێت، که لێبورده بن.. واز له زه‌برززه‌نگ بهێنن. له گه‌وره‌یی مام جه‌لاله‌وه، بڕواننه کێشه‌کان. نه‌ک له خواستی ده‌سه‌ڵاتتانه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوه: "دڵنیابن هه‌لپه‌رست و سپڵه‌کان، ڕۆژێک دێت پشتان به‌رده‌ده‌ن و هێرشتان ده‌که‌نه سه‌ر، له‌م ساڵڕۆژه‌دا هه‌ق به خۆم ده‌ده‌م، له رۆحی پاکی مام جه‌لالیش راده‌بینم بڵێم: لاپه‌ڕه‌ی ڕووداوه خوێناوی و نه‌خوازراوه‌که‌ی لاله‌زار دابخه‌ن، چاره‌سه‌ر بکه‌نه خه‌ڵاتی یادی مام، خۆشتان ده‌زانن که ئێوه ئامۆزای هاوسه‌رۆک بوون و چۆنتان ویست، گه‌ز و ڕه‌زی چواره‌مین کۆنگره‌ی یه‌کێتیتان داده‌پاچی، هه‌نگینێ، لاهوور، به‌رامبه‌رم درێغی نه‌کرد، دڵنیابن ئه‌و غه‌درانه‌ی لاهوور و ئێوه‌ش، نه‌بوه‌ته رقی کوێرانه به‌رامبه‌رتان (که من رقی کوێرانه‌م هه‌ر نییه). ته‌نها هه‌ڵوێستی جیاوازم، بۆ قۆناغێکی نوێی سیاسی، کردوه‌ته ئه‌رکی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی".
مه‌لا به‌ختیار نووسیویه‌تی: "ڕۆژێکی نزیکیش هه‌ڵده‌بژێرم، ڕووداوی ترسناکتر له لاله‌زار به‌رامبه‌ر مام جه‌لال ساڵی (۱۹۹۷) پیلانی بۆ کێشرا، باس بکه‌م، به‌ڵام مام، به راوێژ له‌گه‌ڵ به‌نده و چه‌ند هه‌ڤاڵێکی تر، به‌بێ ڕشتنی خوێنی که‌سیش، چاره‌سه‌ری کرد. که باسم کرد، ده‌زانن ڕووداوه‌که چه‌ند ترسناک بووه. به‌ڵام مام جه‌لالیش چه‌ند به گه‌وره‌یی خۆی چاره‌سه‌ری کردوه!! له‌کۆتاییدا دووپاتی ده‌که‌مه‌وه که: مام جه‌لال، له‌دوای (۱۹۷۰)وه، سه‌باره‌ت به‌و تێکۆشه‌رانه‌ی ده‌رسمان له مێژووی شه‌سته‌کان وه‌رده‌گرت، له ڕوانگه‌ی ده‌هه‌کانی (۱۹۷۰-۲۰۱۷) سه‌یر ده‌که‌ین. نه‌ک له دۆخی ئێستای یه‌کێتیه‌وه! یان له ڕووداوه‌کانی پێش (۱۹۷۰)وه".
Your Comment