بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌قید سه‌لام عه‌بدولخالق وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له لێدوانێكدا به كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی راگه‌یاندووه: "هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی به ناوی برایان ویڵسن له شه‌وی ڕووداوه‌كه‌ی لاله‌زاردا له ۲۲‌ی (ئاب/۸) ده‌ستگیر كراوه".
ناوبراو وتیشی: "پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ برایان ویڵسن دانی به‌وه‌دا ناوه، كه خۆی سه‌ربه‌خۆ و به‌بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی كه ئه‌مریكایه هاوكار بووه له دروستكردن و مه‌شق و راهێنانی مه‌یدانی به میلشیایه‌كی چه‌كداری نایاسایی به ناوی (هێزی دووپشک)".
عه‌قید سه‌لام عه‌بدولخالق ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: "وه‌كوو كه‌سێكی به‌كرێگیراو ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی بوه به‌و هێزه و به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش ده‌ستگیركراوه و ئێستا له ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راگیراوه و یاسای به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت".
Your Comment