لاهوور شێخ جەنگی مانگرتنی‌ خۆی و براکەی لە خواردن ڕاگەیاند

لاهوور شێخ جەنگی ڕایگەیاند وەکوو ناڕەزایی دەربڕینێک بە زیندانی ۆردنی ناحەق لەگەڵ پۆڵا مان لە خواردن دەگرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جەنگی لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی: هەشت مانگە دوور لە هەموو عورفێکی دامەزراوەیی و یاسایی بەناحەق زیندانی کراوین.
لەبەر ئەوەی دادگا رێڕەوی یاسایی خۆی بگرێت تا ئێستا چاوەڕێمان کردووە، بەڵام دیارە فشاری پافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دادگا و دامەزراوەکان رێگرە لەوەی دۆسییەی سیناریۆکانی خۆیشیان بچێتە دادگای تەمیز، بۆیە لەگەڵ کاک پۆڵاد پێکەوە بڕیارمانداوە لەئەمڕۆوە مان لە خواردن بگرین تا ئاوکاتەی سەروەری یاسا لە دۆسییەکەمان بەدی دەکەین.
بۆ هەڵماڵینی سیناریۆکانی ئێوە جارێکی تر ئامادەین، سەرکێشی بە ژیانی خۆمانەوە بکەین تا هەموان بزانن کە ئێوە هیچ ڕۆڵێکتان بۆ دادگا و دامەزراوەکانی سلێمانی نەهێشتوەتەوە.

News ID 227026

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha