بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دووشەممە ١٣ی تشرینی یەکەم بەرەی گەل لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: ''لە عێراق و هەرێمی کوردستان یاسا و سەروەریی یاسا لە ژێر گومانێکی یەکجار زۆردان، هێزەی میلیشیایی لە سەروو یاسا و دەستوورە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، سەرۆکی دامەزراوەی دادوەری لە هەموو کەس زیاتر یاسا پێشێل دەکات، خۆی کردووە بە سیاسیەکی تەواو جووڵەپێکراو لەپێناو جێبەجێکردنی هەژمونە سیاسیە ئاراستەکراوەکان.
بەرەی گەل دەشڵێت: ''زەحمەتە قەناعەت بەوەبێنین کە دامەزراوەی سەربەخۆی سیاسی و نیشتیمانین، بەڵکوو بەپێچەوانەوە کۆی گشتیان لەژێر پرسیاری قوڕسی شەرعی بووندان".
ئەو حیزبە بە ڕوونی باس لەوەدەکات کە سەرۆکی دامەزراوەی دادوەری بە بەرچاوی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی فیدڕال و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی دامەزراوە دادوەری و تەواوی دامەزراوە بالاکانی هەرێمی کوردستان، دەیان هەزار چەکدار جووڵە پێدەکات بە چەکی پێشکەوتوو پەلاماری مالی کەسێکی ڕەسمی و سیاسی دەدات و بە ئاگر و ئاسن کۆمەلکوژی ئەنجام دەدات.
Your Comment