بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بورهان ڕەشید گوڵە، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهوور تاڵەبانی، سەرۆکی بەرەی گەل، یەکشەممە ٥ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند: ''لە زیندانی کانی گۆمە لە سلێمانی سەردانی لاهوور تاڵەبانی کردووە و سەرۆکی بەرەی گەل کەسە نزیکەکانی خۆی و بەرپرسانی حزبەکەی سەرپشک کردووە خۆیان بڕیار بدەن بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن یان نا"، کە بڕیارە مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
بورهان ڕەشید وتیشی: ''لاهوور تاڵەبانی دۆخی تەندروستیی باشە و سەرقاڵی خوێندنەوەی كتێبە.'' ئاماژەی بەوەشکرە، لەبارەی چارەنووسی بەشێک لە زیندانییەکانەوە، ١١ كهس دەستگیرکراو بە پلەبەندی لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئازاد کراون، کە چایچی، باخەوان و شۆفێر بوون، کە بێتاوان بوون و هیچ تۆمەتێکیان لەسەر نەبووە".
ئەمە لە کاتێکدایە، لە نیوەشەوی ٢١ لەسەر٢٢ی ئابدا، شەڕی لالەزار لە سلێمانی ڕوویدا کە تێدا بۆ ماوەی سێ کاتژمێر شەڕ لە نێوان چەکدارانی لاهوور تاڵەبانی و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو، لە کۆتایدا لاهوور دەستگیر کرا.
Your Comment