بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ ئهندامان و لایهنگرانی بهرهی گهل کە لە کۆمەڵێکی زۆریان پێشمەرگە و پۆلیس و چەکدار بوون خۆپیشاندانێکیان بەڕێوەبرد بۆ دیاری کردنی چارەنووسی ئەو کەسانەی لە ڕووداوەکەی لالەزاردا دەستگیر کردان و ئێستاش چارەنووسیان نادیارە و بەشێکی زۆریان هێشتا بێ سەروشوێنن.

هێشتا لەلایەن دامودەزگاکانەوە هیچ زانیاریەک بە کەسوکاری دەستگیر کراوانە نەدراوە کە ئایا کوژراون یان زیندانی کراون، هەرچەند کە پێشتر ژمارەیەک لەو کەسانە کە باخەوان یان سایەقی سەیارە بوون ئازاد کراون بەڵام ژمارەیەک دیکە هەن کە چارەنووسیان ڕوون نییە.

خۆپیشانداەران داوایان کرد حکوومەتی هەرێم بە جیدی دەستوەردان بکات، چوونکە بەشێکی زۆری ئەو هێزە سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشن کە ئێستا ڕفێنراون، داواکاریی دیکەی خۆپیشاندەران ئەوە بوو کە کونسوڵخانە وڵاتان بەجیدی بێنە سەر خەت و ئەو هێزەی کە هێرشی کردە سەر لالەزار بە هێزێکی میلیشیا ناویان برد و پێیان وایە دەستی دەرەکیی ئیقلیمییان لە پشتە و هەروەها دیاری کردنی چارەنووسی ئەو مڵک و ماڵانەی کە دزراون و ئەو نزیکەی ۲۴۰ دەفتەر دۆلارەی شەوی ڕووداوەکەی لالەزار دیاری نەماوە داواکاریەکی دیکەی خۆپیشاندەران بوو.




Your Comment