داوایەکی بەپەلەی بەرەی گەل لە هەردوو حکوومەتی هەرێم و عێراق

بەرەی گەل لە بارەی دەستگیرکردنی ئەندام و لایەنگرانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانیەوە راگەیاندنێکیان بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیاندنەکەدا کە شەوی یەکشەممە ٣١ ی ئاب بڵاو کرایەوە داوا لە سەرۆكی هەرێم دەكەن "بەزووترین كات دەستوەردان بكات و ئەو كردەوە نامرۆڤانە ڕابگرێت".

بەرەی گەل لە درێژەی ڕاگەیاندنەکەیاندا دەڵێن: "میلیشیا لە یاسا دەرچووەكانی یەكێتی نوێ، رۆژی (٢٢) ئاب بەبێ‌ بوونی هیچ پاساوێكی سیاسی و یاسایی هەڵیانكوتایە سەر ماڵی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی قەوارەی بەرەی گەل و ئەندامی هەڵبژێردراوی پەرلەمانی كوردستان و ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش، داوای شەهیدكردنی چەند پاسەوانێكی تایبەتی ماڵەكەی، خۆی و ژمارەیەک لە هەڤاڵەكانی دەستگیركراون، كە تائێستا چارەنوسیان نادیارە".

دەشڵێت: "ماوەی دە رۆژە میلیشیا لە یاسا دەرچووەكان بەردەوامن لە ڕەشبگیری و هەڵیانكوتانە سەر ماڵی لایەنگرانی بەرەی گەل، لێرەوە داوا لە حكوومەتی فیدراڵ و حكوومەتی هەرێم دەكەین، بەتایبەت سەرۆكی هەرێم كە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانە، بەزووترین دەستوەردان بكات و ئەكردەوە نامرۆڤانە رابگرێت".

لە کۆتایی ڕاگەیاندنراوەکەدا بەرەی گەل داوا دەكات: "یاسا بەبێ‌ هەژمونی حزبی و كەسی كاری خۆی بكات، نەک هێزی میلیشیایی و ویست و ڕقی كەسی".

دەقی ڕاگەیێندراوەکە:

News ID 226018

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha