بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماوەی ۱۰ ڕۆژ بەسەر دەستگیركردنی لاهوور تاڵەبانی لە لالەزاردا تێپەڕ دەبێت، ئەمڕۆ بۆ یەكەمجار تیمی پارێزەرانی، كە لە چوار پارێزەر پێكهاتوون لاهوور تاڵەبانییان بینی، ئیفادەی لێوەرگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵ ناوبراو تەواو بوووە.
بەدواداچوونەكان دەریانخست ئەمڕۆ هەریەک لە هیوا شێخ جەنگی و ئاواز شێخ جەنگی خوشک و برای لاهوور شێخ جەنگی ڕێگەیان پێنەدراوە لاهوور تاڵەبانی ببینن، تا ئێستا هاوسەرەكەشی نەیتوانیوە بیبینێت، هەرچەندە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ كردووە و لەدەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە سلێمانی و بڕیارە بەم زووانە ڕێگەی پێبدرێت بیبینێت.
هیوا شێخ جەنگی برا گەورەی لاهوور زانیارییەكانی پشتڕاست كردەوە كە ئەمڕۆ پارێزەرانی لاهوو ناوبراویان بینیوە، بەڵام پۆڵاد و ڕێبوار و ئەوان پارێزەر نەیانی بینیوە، هیوا شێخ جەنگی ئەوەشی وت، كە ئەمڕۆ رێگەیان نەداوە خۆی و ئاوازی خوشكی براکەیان ببینن.
وتیشی بەشێک لەو پارێزەرانەی كە لە هەولێر و لە كەناڵەكانەوە لێدوان دەدەن هیچ وەكالەتێكی لاهووریان نیە و ڕێگەپێدراویش نین بەناوی لاهوورەوە قسە بكەن، ئێمە سوپاسیان دەكەین بەڵام ناتوانن بەناوی براکەمانەوە قسە بكەن و بنەماڵەكەشیان ئاگادار نین، دەتوانن وەک مافپەروەرێک قسە بكەن و هیچ وەكالەتێكیان جەنگیان نیە.
Your Comment