سەرۆکی حکوومەتی هەرێم
-
مه‌سروور بارزانی:
دەبێت کابینەی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن پێکبهێنرێت
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌لومه‌رجێكی نوێ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ هاتووه‌ته ئاراوه و پێویسته له سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بێت.
-
مەسروور بارزانی:
لەگەڵ کۆمپانیای دانە غاز بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کۆرمۆر ڕێککەوتن
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم دەڵێت لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر.
-
کاردانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر
سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هێرشی سەر کۆرمۆر شەرمەزار دەکات.
-
مه‌سروور بارزانی:
پێویستە کەرەستەی بەرگری بۆ پاراستنی ژێرخانی مەدەنیی هەرێم دابین بکرێت
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند پێویستە ئەمریکا و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کەرەستەی بەرگری بۆ پاراستنی ژێرخانی مەدەنیی هەرێم دابین بکەن.
-
مالیکی و مەسروور بارزانی:
پێویستە کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێت
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆ بوونه‌وه جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان كرده‌وه.
-
مەسروور بارزانی:
هەلومەرجێکی جیاواز بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هاتوەتە پێشەوە
سه‌رۆکی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: "هەلومەرجێکی جیاواز هاتوەتە پێشەوە و لەسەر ئەو بنەمایە بەردەوام دەبین لە گفتوگۆ".
-
مەسروور بارزانی: دەنگەکانی پارتی یەک ملیۆنی تێپەڕاند
مەسروور بارزانی، لە پەیامێکدا، ئاشکرای کرد دەنگەکانی حزبەکەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەک ملیۆن دەنگی تێپەڕاندووە.
-
مەسروور بارزانی:
خەڵک به ویستی خۆیان و دوور له هه‌موو فشارێک ده‌نگ بده‌ن
سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له په‌یامێکدا داوا له خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات، به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بکه‌ن و به ویستی خۆیان و دوور له هه‌موو فشارێک ده‌نگ بده‌ن.
-
مەسروور بارزانی:
پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران و وڵاتانی دیکەی جیهان پتەوتر دەکەین
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتانی دیکەی جیهان دەکاتەوە.
-
وەڵامی یەکێتی بۆ مەسروور بارزانی:
ئێستا کەرکووک ئازادە و پارێزگارەکەشی کوردە
ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی یەکێتی و وەڵامی مەسروور بارزانی دەداتەوە و دەڵێت، "کەرکووک ئازادە".
-
مەسروور بارزانی و باڵیۆزی ئوسترالیا پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گلێن مایڵز، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.
-
شاسوار عەبدولواحید:
ئەگەر سازشم بۆ دەسەڵات بكردایە ئێستا لە زیندان نەدەبووم
سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە زیندانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت ئەگەر سازشم بۆ دەسەڵات بكردایە ئێستا لە زیندان نەدەبووم.
-
مەسروور بارزانی:
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هەموو خەڵکی عێراق
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت: هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستکەوتێکی گەورەیە و هیوادارم ببێتە هۆکارێک بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری.
-
هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا لە عێراق:
هه‌رێمی کوردستان هاوبه‌شی ستراتیجی ئه‌مریکایە له ناوچه‌که‌دا
جاشوا هاریس، هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له عێراق پشتیوانیی و خواستی وڵاته‌که‌ی بۆ به‌هێزترکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له بواره جۆراوجۆره‌کاندا دووپات کرده‌وه.
-
مه‌سروور بارزانی:
گفتوگۆکانمان له‌گه‌ڵ حکوومەتی فیدڕاڵی له‌باره‌ی بوودجه و مووچه به‌ردوامن
سه‌رۆکی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند وه‌ک حکوومەتی هه‌رێم هیچ کاتێک ئاسته‌نگیمان دروست نه‌کردوه لەبەردەم گفتوگۆکانی بەغدا و هەولێر
-
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لەسەر داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت لەگەڵ بەغدا "له‌سه‌ر داهاته نانه‌وتییه‌کان ته‌قریبه‌ن گه‌یشتوینه‌ته قۆناغی کۆتایی بۆ تێگه‌یشتن، له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ی نه‌وتیش، هه‌رێمی کوردستان هیچ کێشه‌یه‌کی نه‌ماوه، نه له‌گه‌ڵ کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان، نه له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدڕاڵی".
-
مەسروور بارزانی و كونسوڵى گشتيى ئه‌مريكا له هه‌رێمى كوردستان، کۆ بوونەوە
سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له وێندی گرين، كونسوڵى گشتيى نوێی ئه‌مريكا له هه‌رێمى كوردستان كرد و هه‌موو پشتيوانييهكی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دەربڕی.
-
داوایەکی بەپەلەی بەرەی گەل لە هەردوو حکوومەتی هەرێم و عێراق
بەرەی گەل لە بارەی دەستگیرکردنی ئەندام و لایەنگرانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانیەوە راگەیاندنێکیان بڵاو کردەوە.
-
نووسینگەی مەسروور بارزانی:
ڕووداوەکەی لالەزار کێشەی نێوان یەکێتی و بەرەی گەل بوو
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا، هێرشی شەوی رابردووی سەر "لالەزار"ی خستە ئەستۆی هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رایگەیاند: ڕووداوەکە کێشەیەکی نێوان یەکێتی و "بەرەی گەل" بووە.
-
مەسروور بارزانی:
پێکدادانەکانی سلێمانی سەقامگیریی هەرێم دەکاتە ئامانج
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا داوا دەکات هەموو لایەنەکان لە سلێمانی دان بەخۆیاندا بگرن و شەڕ ڕابگرن.
-
حکوومەتی هەرێم دەنگۆی سەردانی مەسروور بارزانی بۆ ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو هەواڵانەی باس لە سەردانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە.
-
سەرۆکی حکوومەتی هەریم پێشوازی لە شاندێکی ئێرانی کرد
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئێران بە سەرۆکایەتیی ڕەزا ڕەحمانی، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کرد و پەیوەنديی دوولایەنەی ئێران و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
-
مەسروور بارزانی:
بەکارهێنانی مووچەی فەرمانبەران وەکوو کارتی گوشار قبووڵکراو نییە
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان نیگه‌رانی خۆی له باره‌ی به‌کارهێنانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕیوه که کراوه‌ته کارتێکی سیاسیی له ناکۆکییه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
-
کونسوڵی گشتیی ئەمریکا و مەسروور بارزانی جەخت لە ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێم دەکەن
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتی ئەمەریکا، جەخت لە لە ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.
-
مەسروور بارزانی: ئامادەی ڕادەست کردنی نەوت و وەرگرتنی مووچە لە بەغداین
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادیە نەت ڕادەستی دەوڵەتی فیدراڵ بکات و لە بەرامبەریشدا چاوەڕێی بەغدا دەکەین مووچە بنێرێت و واز لە سزادانی بە کۆمەڵ بهێنێت.
-
بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە، هەولێر و بەغدا دەست بە گفتوگۆ دەکەنەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بڕیاری دا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی لەگەڵ بەغدا دەست بە گفتوگۆ بکات و وتی: "لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەغدا شاندێک بۆ هەرێم دەنێرێت".
-
مەسروور بارزانی:
ناوچەکە پێویستی بە سەقامگیری، رێزگرتن لە دراوسێ و هاوبەشەکان
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەکات و دەڵێت: "گفتوگۆ تەنیا رێگەیە بۆ پێشڤەچوون."
-
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران و ئیسرائیل:
نابینه مایەی هەڕەشە بۆ هیچ وڵاتێکی دراوسێ و هیچ لایەنێک
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران سەریهەڵداوە ڕایدەگەیێنێت: هەمیشە دژی شەر و گرژی و وێرانکاری بووین.
-
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان:
بەغدا ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان ناگرێت
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بەرپرسانی حکوومەتی فیدراڵی، بەشێوەیێکی ناڕەوا و نا یاسایی و نا دەستووری، بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی خەڵکی کوردستانیان داوە.
-
ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم:
ئەمریکا پێی سەیرە عێراق دژی گرێبەستەکانی هەرێم دەوەستێتەوە
ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕایگەیاند: بەرپرسانی ئەمریکا پێیان سەیرە عێراق دژایەتی ئەو ڕێککەوتنانە دەکات کە مەسروور بارزانی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان واژۆی کردووە.