بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم له بنکه‌یه‌کی پیرمام له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌نگیدا و داوای له هاوڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان کرد، بچنه سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان و به ویستی خۆیان بڕیار و ده‌نگی خۆیان بده‌ن.
مه‌سروور بارزانی ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ ڕۆژی بڕیاری خه‌ڵکه، هیوادارم خه‌ڵک بتوانێت له که‌شێکی ئارام و ئازاد‌دا به ئاره‌زوی خۆیان، دوور له هه‌موو فشارێک ده‌نگی خۆیان بده‌ن و خه‌ڵکێکی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر بنێرن بۆ په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له مافه‌کانی ئه‌وان و مافه ده‌ستورییه‌کانی خه‌ڵک بکه‌ن".
له لێدوانه‌که‌یدا سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: " بڕیاری ئه‌مڕۆی خه‌ڵک ڕێڕه‌و و شێوازیی حوکمڕانی چوار ساڵی داهاتوو دیاری ده‌کات و هیواخوازین کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق "به ئه‌مانه‌ته‌وه تا دوایی و کۆتایی پڕۆسه‌که، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌نگی ده‌نگده‌ران بکات".
Your Comment