بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدول واحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت: "لە زیندانم بەڵام لە جاران زیاتر بوێرترم بەرامبەر زوڵمی دەسەڵات، تا دوا هەناسە بەرگری لە خەڵک دەکەم".
ناوبراو دەشڵێت، تەنها رێگا بۆ دەربازکردنی خەڵک لەم دۆخە بەشداری دەنگدانە و ئەگەر ئەمجارە خەڵک نەچن بۆ دەنگدان دۆخی خەڵک خراپتر دەبێت و چارەسەر ئەوەیە ١١ـی ١١ خەڵک دەنگبدەن بە نەوەی نوێ.
شاسوار عەبدول واحید ئاماژەی بەوەش کرد: "سەرۆکی حکوومەتی ماوەبەسەرچوو چەند جار چووە بەغدا بە دەستی بەتاڵ هاتووەتەوە بەڵام ئێمە بەبێ ئەوەی پۆستمان هەبێت لە بەغدا نەوت و دەرمانمان هێناوە، ئەگەر دەنگمان پێبدەن سولفەی هاوسەرگیری لە بنکە عێراقییەکانەوە بۆ گەنجان دابین دەکەین".
Your Comment