بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، مەسروور بارزانی به‌شداریی ئێواره‌خوانێکی تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی کوردستانی کرد که له‌لایه‌ن شێخ باز به‌رزنجی سه‌رۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی کار له داڤۆس ڕێکخرا و چه‌ندین که‌سایه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی له ئاماده‌بوون، له‌وانه‌ش، بۆریس جۆنسن، سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوتری بەریتانیا، نه‌دیم زه‌هاوی په‌رله‌مانتار و وه‌زیری پێشوتری بریتانی و خاوه‌نکاری ناسراوی ڕۆس پیرۆ و ژماره‌یه‌ک له وه‌به‌رهێنه‌رانی کورد و جیهانی و له ئێواره‌خوانه‌که‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی ده‌رفه‌ته‌کانی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌که کرا.
مەسروور بارزانی له وته‌یه‌کدا رایگه‌یاند، "گه‌شه‌پێدانی ئابوری بنه‌مای سه‌ره‌کی به‌دیهێنانی سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منییه، هه‌رێمی کوردستان خواستی ئه‌وه‌یه ببێته خاڵی به‌یه‌کگه‌یاندنی شارستانییه‌ته کۆنه‌کانی ناوچه‌که، به‌و پێیه‌ی پێگه‌یه‌کی ستراتیژی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه".
له‌باره‌ی دۆسیه‌ی وزه و خزمه‌تگوزارییه‌کانه‌وه، مەسروور بارزانی وتی: "تا کۆتایی ئه‌مساڵ، کاره‌بای ۲۴ کاتژمێریی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی کوردستان ده‌سته‌به‌رده‌بێت"، سه‌باره‌ت به که‌رتی نه‌وت و غازیش جه‌ختی له خواستی هه‌رێمی کوردستان بۆ بره‌ودانی زیاتر به وه‌به‌رهێنان کرد، به تایبه‌تی ئێستا عێراق له سه‌روبه‌ندی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی فیدڕاڵدایه و بابه‌تی وزه و به‌ڕێوه‌بردنی سامانه سروشتیه‌کانیش، ته‌وه‌رێکی سه‌ره‌کیی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەته.
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له لێدوانه‌که‌یدا، په‌یامی دڵنیایی به سه‌رجه‌م هاوبه‌شاندا و جه‌ختی له پابه‌ندیی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رجه‌م ڕێککه‌وتن و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ران و دۆستان کرده‌وه و داوای له کۆمپانیا جیهانییه‌کان کرد، ڕو له هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه مەسروور بارزانی چه‌ند رۆژێکه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له کۆنگره‌ی داڤۆسه له سویسرایه، که کۆڕبەندهکه ڕێکخراوێکی ناحکومیی قازانج نەویستە و له ساڵی ۱۹۷۱ لەلایەن زانای بواری ئابوری "کلاوس شواب" دامەزراوە، زیاتر لە هەزار کۆمپانیای نێودەوڵەتی و فرەڕەگەز ئەندامن لەو کۆڕبەندە، ساڵانە سەدان سەرۆک و سەرۆک وڵاتان و خاوەنی کۆمپانیا گەورەکانی جیهان بەشداری تێدا دەکەن.
Your Comment