بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له كریستۆفه‌ر بۆم باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق كرد و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگیی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه به تایبه‌تی له بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌دا، چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كه‌رته جۆراوجۆره‌كاندا تاوتوێ كران، له‌باره‌ی هه‌وڵ و گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمیش، سه‌رۆكی حكوومه‌ت دووپاتی كرده‌وه كه ئێستا هه‌لومه‌رجێكی نوێ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ هاتوه‌ته ئاراوه و پێویسته له سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بێت.
سه‌ركۆنه‌كردنی هێرشی تیرۆریستی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر و دۆخی گشتیی عێراق دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌روه‌ها دوایین گۆڕانكارییه‌كانی سووریا و پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا ، چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
Your Comment