ئێستا کەرکووک ئازادە و پارێزگارەکەشی کوردە

ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی یەکێتی و وەڵامی مەسروور بارزانی دەداتەوە و دەڵێت، "کەرکووک ئازادە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاسۆ مامەند سه‌رپه‌رشتیاری ڕ‌ێکخستنه‌کانی کەرکووک و سه‌لاحه‌دینی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بە میدیاکانی یەکێتی ڕاگەیاندووە: "نازانم گەڕانەوە بۆ کەرکووک چۆن چۆنییە، ئێستا کەرکووک ئازادە و پارێزگارەکەی کوردە".

ئاماژەی بەوەکرد: "کە دەڵێن بە خوێن کەرکووک ئازاد دەکەین، مەگەر بێنە سەر پارێزگاری کەرکووک، چوونکە ئێستا لە کەرکووک داگیرکاری نەماوە".

ئاسۆ مامەند دەڵێت: "دەبوو پارتی لە دوای ڕووداوەکانی ۱۶ی ئۆکتۆبەر کەرکووکی جێنەهێشتایە، یەکێتی خۆراگربوو، بەڵێنی دا پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک دابنێ کردی، ئێستا کەرکووک ئازادە، نازانم لەکوێ ئازادی دەکەن".

دەشڵێت: "پارتی لە کەرکووک هەندێک بارەگایان کردەوە لەسەر دەستی ئەم پارێزگارەی ئێستا کە کوردە".

ڕۆژی شەممە ۲۵ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۴، مەسروور بارزانی، بەرپرسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی حزبەکەی لە کەرکووک ڕایگەیاند: "ئامادەین خوێن و ڕۆحمان لەسەر کەرکووک دابنێین و بیگەڕێنینەوە سەر کوردستان".

News ID 226330

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha