بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له په‌یامێکدا له‌باره‌ی هێرشه‌که‌ی سه‌ر کێڵگه‌ی غازی کۆرمۆر، ڕایگه‌یاند: "بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی ترسنۆکانەی ئەمشەو بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکەم و داوا لە حکوومەتی فیدڕاڵی دەکەم تاوانباران بدۆزێتەوە و ڕووبەڕووی دادگایان بکاتەوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، هەرکەسێک لە پشت هێرشەکانی ئەمشەوەوە بێت، نابێت ڕێگەیان پێبدرێت ئەم تاوانانە دووبارە بکەنەوە یان وەک ڕابردوو، بە کەفالەت ئازاد بکرێن.
مه‌سروور بارزانی له په‌یامه‌که‌یدا ده‌شڵێت: "داوا لە هاوبەشە ئەمەریکی و نێودەوڵەتییەکانمان دەکەم کە ئامێری بەرگری پێویست بۆ پاراستنی ژێرخانی مەدەنیمان دابین بکەن، هەروەها پشتگیریمان بکەن لە گرتنەبەری هەنگاوی جددی بۆ ڕێگری‌کردن لەم هێرشانە بۆ سەر خەڵکی کوردستان و پێشکەوتنەکانمان".
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو دوو هێرش کرایه سه‌ر کێڵگه‌ی غازی کۆرمۆر به‌ڵام یه‌کێک له هێرشه‌کان ئامانجه‌که‌ی نه‌پێکا و هێرشه‌که‌ی دیکه‌شیان کۆگایه‌کی غازی کردوه‌ته ئامانج و ئاگرێکی گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه و تائێستاش کۆنتڕۆڵ نه‌کراوه.
Your Comment