بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، په‌يامى سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى بۆ قوربانييانى لافاوه‌که‌ى چه‌مچه‌ماڵ به داخێکى زۆره‌وه هه‌واڵى گيانله‌ده‌ستدانى دو هاووڵاتى و برينداربونى ژمارهيهکى ديکهمان له سنورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆى لافاوه‌وه پێگه‌يشت. پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قوڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و که‌سوکارى قوربانييان ده‌که‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
ناوبراو دەشڵێت، "لەم دۆخە نەخوازراوەدا، پشتيوانيى ته‌واومان بۆ خه‌ڵکى خۆشه‌ويستى چه‌مچه‌ماڵ و زيانلێکهوتوانى لافاوه‌که دوپاتدهکهينهوه. لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕاسپێردراون که به هاناى لێقه‌وماوانه‌وه بچن و هه‌مو هه‌وڵێک بۆ پاراستنى گيان و ماڵى هاوڵاتيان و پێشکه‌شکردنى هاوکاريى پێويست، بده‌ن".
لایخۆیەوە مەسروور بارزانیش لەڕاگەیەندراوێکدا "پرسە و سەرەخۆشیی قوڵی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی چەمچەماڵکرد و وتیشی، "وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئیدارەی خۆجێییم ڕاسپاردوە کە بە هانای لێقەوماوانەوە بچن و هەر هاوکاری و یارمەتییەک پێویست بێت، پێشکەشیان بکەن".
پێشتریش قوباد تاڵەبانی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "زۆر پەرۆش و دڵگرانین بە گیانلەدەستدانی دو هاوڵاتیی دانیشتوی چەمچەماڵ و برینداربونی ژمارەیەک هاوڵاتی دیکە لە لافاوەکەی ئەمڕۆدا. سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانییەکان دەکەم و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر خەتین و رامسپاردن هەمو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتییان".
ڕۆژی دوشه‌ممه‌وه شه‌پۆلێکی بارانبارین هه‌رێمی کوردستانی گرتوه‌ته‌وه و له پاشنیوه‌ڕۆی سێشەممە لافاو له چه‌ند ناوچه‌یه‌ک دروستبوه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان ئۆتۆمبێل له چه‌مچه‌ماڵ ژێرئاوکه‌وتوون و دوو که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه و چوار که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
Your Comment