هەرێمی کوردستان
-
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی:
دەرچوونی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ئەفسەرەکانی یەکێتی جارێکی تر دۆخی هەرێم ئاڵۆز دەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەرکردنی بڕیاری لە سێدارەدان بۆ فەرماندەی گشتیی دژەتیرۆری حزبەکەی لەلایەن دادگای هەولێرەوە کارێکی باش نەبووە.
-
مەسروور بارزانی و باڵیۆزی سوید بارودۆخی گشتیی عێراقیان تاوتوێ کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جێسیکا سڤاردسترۆم باڵیۆزی سوید لە عێراق کرد.
-
مەسعوود بارزانی و ڕافع عیساوی کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کۆ بوونەوە.
-
فراکسیۆنی نەوەی نوێ:
ئەو پارەیەی پەرلەمانتارانی کوردستان لەدوای تەواو بوونی ماوەی پەرلەمان وەریانگرتووە نایاساییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەخولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنن ئەو پارەیەی پەرلەمانتارانی کوردستان لەدوای تەواو بوونی ماوەی پەرلەمان وەریانگرتووە نایاساییە.
-
بەڕێوەبەری گومرکی ئێران:
پێنج لەسەدی هەناردەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان دەڕوات
بەشی ئێران- بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی ئێران رایگەیاند: 5٪ـی هەناردەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان دەڕوات و هەناردەی ئێران بۆ عێراق 10 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
-
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر سنووری برادۆست
بەشی تورکیا- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای بۆڵێی ناوچەی برادۆستیان لە سنووری شارۆچکەی سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سۆران بۆردوومان کرد.
-
لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتیدا بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق تاوتوێ کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی جێگرەکانی، بۆ تاوتوێ کردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە دۆسیەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.
-
نێچیرڤان بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکى ههرێمى کوردستان بەبۆنەی 48ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، بە تەلەفۆن پەیوەندی بە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتییەوە کرد.
-
مەکتەبی سیاسیی پارتی پەیامێکی ئاراستەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی یادی ۴۸ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی دەکات و رایدەگەیێنێت، جەخت دەکەینەوە لە هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتیی تێکڕای هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.
-
بەبۆنەی یادی دامەزراندنیەوە؛ مهسروور بارزانی پیرۆزبایی ئاراستهی یهکێتیی کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بهبۆنهی یادی دامهزراندنی یهکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سهرۆکی حکوومهتی ههرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لێ کردن.
-
هەڵویستی کۆمەڵی دادگەری لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ سەبارەت بە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: "بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق، ئەو ڕاستییەی چەسپاند کە دەسەڵاتدارانی ھەرێم بە ڕێچکە و شێوازێکی ھەڵە حوکمرانی دەکەن و دوور لە یاسا و پرەنسیپەکان بڕیاری ھەڵە دەدەن".
-
ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق:
پاش بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ چیتر پێویست ناکات پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت
بەشی عێراق و هەرێمی- پەرلەمانتارێکی عێراق لە لیژنەی دارایی رایدەگەیەنێت مادام پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان نادەستوورین، لەمڕۆ بەدواوە چیتر پێویست ناکات پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
-
بێدەنگیی سەرۆکایەتییەکانی هەرێم سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تائێستا سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان بێدەنگییان هەڵبژاردووە سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی تایبەت بە هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی کوردستان.
-
نێچیرڤان بارزانى بانگهێشتی ڕێوڕهسمى سوێند خوارنى ئەردۆغان له ئهنقهره کرا
بەشی تورکیا- لە پەیوەندییەکەی تەلەفۆنیدا سەرۆک کۆماری تورکیا، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بانگهێشتی ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی خۆی لە ئەنقەرە کرد.
-
كۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەكانی عێراق:
ناتوانین هەڵبژاردنی پهرلهمانى كوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقدا ئەنجام بدەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: "لەڕووی هونەرییەوە ناتوانین هەڵبژاردنی پهرلهمانى كوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقدا ئەنجام بدەین".
-
سەرۆکی پارتی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە ئەردۆغان کرد
بەشی تورکیا- مەسعوود بارزانی پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان ئەنجام دا و پیرۆزبایی سەرکەتنی لە هەڵبژاردنەکەی ۲۹ی ئایاردا لێکرد.
-
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر:
شاندێکی بازرگانیی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکات، بۆ پتەو کردن و پەرەپێدانى پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
-
سەفین دزەیی:
پڕۆژەیەک ئامادە کراوە نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستن لە وڵاتانی ئاسیا بکەینەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ۳۰ وڵاتان و ۱۰ ڕێکخراوی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتییان هەیە.
-
یەکەم کاردانەوەی پارتی لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستان کاردانەوەی نیشان دا لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق سەبارەت بە دەستووری بوونی درێژ کردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان.
-
بەڕێوەبەری گومرگەكانی هەرێمی كوردستان: گومرگەكانی هەرێم زۆر لە عێراق باشترن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری گومرگەكانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، گومرگەكانی هەرێم زۆر لە عێراق باشترن و ئەوانەی عێراق تەنها ۱۰%ی داهاتەكەیان دەچێتەوە غەزێنەی حكوومەت، بەڵام ئەوانەی هەرێم ۸۵%یان دەچێتەوە.
-
دادگای فیدڕاڵی عێراق:
درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان نادەستورییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و بڕیاری دا بە نادەستوری بوونی یاسای بەردەوامیی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان.
-
سیاسەتە هەڵەکانی یەکێتی و پارتی پاشەکشەی هەرێمی کوردستانی لێکەوتۆتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنهوهى گۆڕان ڕایدهگهیهنێت، بەهۆى سیاسەتى هەڵەى یەکێتى و پارتیهوه، پاشەکشە هەیە و لێکترازان و ئاستەنگ دروستبوە.
-
شرۆڤەکاری پرسەکانی عێراق تایبەت بۆ کوردپرێس؛
هەرێمی کوردستان گیرۆدەی قەیرانی ناوخۆیی و ململانێ لەگەڵ بەغدا و ئەنقەرە
بەشی جیهان- جوئیل وینگ لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان بە ئاژانسی کوردپرێسی ڕاگەیاند: هەرێمی کوردستان تووشی قەیرانێکی سەختی ناوخۆییە و بۆ دەستپێکردنەوەی فرۆشتنی نەوتیش کێشەی زۆری لەگەڵ تورکیا و حکوومەتی ناوەندیی عێراق هەیە.
-
داوا دەکرێت هێڵی دیکە بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەکار بهێندرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن هێڵی نەوتی بانیاس بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەکاربهێنێت.
-
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق:
گۆڕانکارییەکانی پڕۆژەیاسای بوودجه قبووڵکراو نییە و چاوەڕێی رێککەوتنێکی سیاسی دەکەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دهڵێت، هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆ دەبێتەوە و باسی ئەو گۆڕانکارییانە دەکرێت کە لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمان لە پڕۆژەیاسای بودجهدا کراوه. جهخت لهوهش دهکاتهوه که گۆڕانکارییەکانی پڕۆژەیاسای بودجه قبووڵکراو نییە و چاوەڕێی رێککەوتنێکی سیاسی دەکەن.
-
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، تایبەت بۆ کوردپرێس:
چەندین تێبینیمان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی عێراق هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق وێڕای لێکدانەوەی تەوەری سەرەکیی هەر دوو بڕگەی 13 و 14ی پڕۆژەیاسای بوودجەی عێراق، ڕایگەیاند: ئێمەیش وەکوو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تێبینیمان لەسەر پڕۆژە یاسای بوودجە هەیە و بەدواداچوونیش بۆ تێبینییەکانمان دەکەین.
-
وتەکانی بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی گۆڕانکاری لە پڕۆژە یاسای بوودجە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تادێت کاردانەوەی گۆڕانکاری لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقی زیاتر دەبێت و لەناوخۆی هەرێمی کوردستان نیگەرانی لێکەوتووەتەوە، بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی عێراق دەڵێت: پڕۆژە یاساکە دەبێتە هۆی لەدەستدانی سەروەریی هەرێمی کوردستان و هۆشداری دەداتە کورد؛ لەوەی شتهکان بهشێوهیهک لوغم رێژ کراون لێدانی تریش بهدوادا دێت.
-
پەیامی لاهوور شێخ جەنگی بۆ بەرپرسانی یەکێتی: تا دەرفەت ماوە هەڵەکان ڕاست بکەنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهور شێخ جەنگی پهیامێكى بهپهله بڵاو دهكاتهوه و ڕایدهگهیهنێت، "دەرفەت ماوە لەبەردەم ئەوانەی کە ئێستا یەکێتیی بەڕێوە دەبەن".
-
سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا:
سەرکردە شیعەکان پابەندن بە ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێم بەڵام هەندێک پەرلەمانتارمان یاخی بوون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا دەڵێت سەرکردایەتی هێزە شیعەکان ڕێککەوتنیان لەگەڵ لایەنە کوردییەکان پێشێل نەکردووە، بەڵکوو ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی سەربە لایەنە شیعەکان بە شێوەیەک لە شێوەکان یاخی بوون.
-
مەسروور بارزانی: ئەو پیلاگێڕییانەی لەدژی هەرێمی کوردستان دەکرێت دەستی ناوخۆیی تێدایە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەو پیلاگێڕییانەی لەدژی هەرێمی کوردستان دەکرێت دەستی ناوخۆیی تێدایە بەڵام هەوڵێکی نەزۆکە.