مەسروور بارزانی: ئەو پیلاگێڕییانەی لەدژی هەرێمی کوردستان دەکرێت دەستی ناوخۆیی تێدایە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەو پیلاگێڕییانەی لەدژی هەرێمی کوردستان دەکرێت دەستی ناوخۆیی تێدایە بەڵام هەوڵێکی نەزۆکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ئاماژەی بە ئەو گۆڕانکارییانە کردووە کە لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی فیدراڵیدا کراون و دەڵێت: ''ناپاکی و ستەمکاری و پیلانگێڕییە لەدژی هەرێمی کوردستان، بەڵام بە هەموو شێوەیەک ڕووبەڕووی ئەو پیلانگێڕییە دەبینەوە و ناهێڵین سەر بگرێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە: ئەوەی جێی داخە ئەو دەستە ناوخۆییەیە کە بەشدارە لەم پیلانگێڕییە. لەوەش خراپتر، کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان بە دەسکەوت بۆ خۆیان بزانن. بەڵام دڵنیاتان دەکەینەوە ئەمە هەوڵێکی نەزۆکە و سەر ناگرێت".

News Code 221525

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha