درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان نادەستورییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و بڕیاری دا بە نادەستوری بوونی یاسای بەردەوامیی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە شەشەمین کۆبوونەوەی لەبارەی سکاڵای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دا و بڕیاری دا درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان نادەستورییە و هەر کارێکیش پەرلەمان کردبێتی نایاسایە.

بڕیارەکە لەلایەن دادوەر جاسم محەمەد عبوود، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی عێراق خوێندرایەوە و رایگەیاند: "مافی هەڵبژاردن واتا مافی هاوڵاتیی بوون بۆ ئەوەی ببێتە کاندید یاخود دەنگدەر و هەموو مافە دەستوریەکانیش کە خۆی دەبینێتەوە لە پڕەنسیپەکانی دیموکراسیەت، ئەوەش سیستمی دەستووری عێراق پێوەی بابەندە و لەسەری وەستاوە بۆیە  بەپێی ماددەی 13ی دەستووری ساڵی 2005ی عێراق، دەستووری عێراق مافی پابەندبوونی داوەتە هەموو ناوچەکان لە هەموو عێراق، ئەوەش وادەکات کە هیچ یاسایەک دابڕێژرێت کە دژی دەستوور بێت، بەڵکوو هەموو ئەو دەقانەی کە لە دەستووری هەرێمەکاندا دەنووسرێت بەپووچەڵ هەژمار دەکرێت ئەگەر دژی دەستوری عێراق بێت".

ئاماژەی بەوەش کرد، یاسای بەردەوامیی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ژمارە 12ی ساڵی 2022 کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەرچووە کە لە ماددەی یەک و بڕگەی یەکەمی دەڵێت، خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان تاوەکوو کۆتایی خولی یاسادانانی پایزەی 2023 بەردەوام دەبێت لە هەموو کار و ئەرکەکانی، ئەمە پێچەوانەی حوکمەکانی ماددەی بڕگەی یەکەم و دوەمی و (ڕ) و (ج) هەروەها 5، 6، 13، 14، 15، 16، 20 و 56ی بڕگەی یەکەمی دەستووری عێراقە، بۆیە دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاری دا بە نادەستوری بوونی یاسای بەردەوام بوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کە لە 9ی 10ی ساڵی 2022 دەرچووە".

News Code 221550

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha