مەکتەبی سیاسیی پارتی پەیامێکی ئاراستەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی یادی ۴۸ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی دەکات و رایدەگەیێنێت، جەخت دەکەینەوە لە هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتیی تێکڕای هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ۱-۶-۲۰۲۳، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە یەکێتی کرد، دەڵێت: ئەوە وەکوو دەرفەتێک دەبینن بۆ جەخت کردنەوە لە "داکۆکی کردن لە مافەکانی هاووڵاتییان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانمان و پتەوکردنی گیانی یەکگوتاری و یەکهەڵوێستی سیاسی لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی کوردستان."

 لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا پارتی باسی چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی کردووە و دەڵێت: جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و بەهێزترکردنی پایەکانی دیموکراسی دەکەنەوە.

News Code 221566

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha