بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كاردۆ محهمهد ئەندامى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان ڕایگهیاند: "بەهۆى سیاسەتى هەڵەى یەکێتى و پارتیهوه لەڕووى مافى مرۆڤ و ئازادییەکان و سەروەرىی یاسا و بەدامەزراوەیی بوون و دیموکراسى پاشەکشە هەیە و لێکترازان و ئاستەنگ دروست بووە، بەشێوەیەک دۆخەک لە قازانجى قەوارە و خەڵکى هەرێم نییە و دەستپێشخەرییەکەی گۆڕانیش دەتوانێت گرفتەکان چارەسەربکات".
ناوبراو دهشڵێت: "ئەو ئاڵۆزی و جەنجاڵى و ڕوداوو و کێشانەى ڕووی لە ناوچەکە کردووە بە قازانجى دەستکەوتەکانى میللەتەکەمان و بەهێزى پێگە و ئەو قەوارەیە نییە کە هەرێمى کوردستان هەیەتى، هۆکارى سەرەکیش دۆخى ناوخۆیە کە بەشێک لە هێزە سیاسییەکان ناتوانن بە یەکگرتوویى و بەبێ کێشە لەچوارچێوە گشتییە نیشتمانیەکەدا هاوڕا و کۆک بن، ئەم لکترازان و ناکۆکى و سەروەر نەبوونى یاسا و دووبەرەکى و ڕێزدانەنانەش بۆ دامەزراوەکان کاریگەریى هەبووە لەسەر هەموو پڕۆسەکان لەناویاندا هەڵبژاردن".
كاردۆ محهمهد جهختیش دهكاتهوه: "لێکترازانێک دروست بووە کە بۆتە هۆى ئاستەنگ بۆ پڕۆسەى سیاسى و بەهۆى سیاسەتى هەڵەى یەکێتى و پارتى لەڕووى مافى مرۆڤ و ئازادییەکان و سەروەرىی یاسا بەدامەزراوەییبوون و دیموکراسى پاشەکشە هەیە، بۆیە گۆڕان دەستپێشخەریەکى ڕاگەیاند بۆ ئەوەى جارێکى دیکە لە پەرلەمان ئەو ڕێککەوتنەى فراکسیۆنەکان کردویانە بەپرسى کۆتاکانەوە دووبارە بهێنرێتەوە سەر مێزى گفتوگۆ و یاساى هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە و ئەو ئاستەنگانەى هەیە لەبەردەم پرۆسەى سیاسى و هەڵبژاردن هەڵبگیرێت".
Your Comment