سەرۆکی پارتی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە ئەردۆغان کرد

بەشی تورکیا- مەسعوود بارزانی پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان ئەنجام دا و پیرۆزبایی سەرکەتنی لە هەڵبژاردنەکەی ۲۹ی ئایاردا لێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەڕێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆک کۆماری تورکیا.

شایانی باسە دوای ئەوەی لە ۱۴ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی تورکیا بەڕێوەچوو، بەهۆی ئەوەی هیچ کام لە بەربژێرەکان نەیانتوانی زیاتر ۵۰% دەنگەکان بەدەست بهێنن، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا چووە گەڕی دووەم، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و کەمال کڵچدارئۆغڵو کێبڕکێیان دەکرد، لەم گەڕەی هەڵبژاردن ئەردۆغان ۵۲.۱۸% دەنگەکان و کڵچدارئۆغڵو ۴۷.۸۲% دەنگەکانیان بەدەست هێنا، بەمشێوەیەش ئەردۆغان بە سەرۆک کۆماری تورکیا هەڵبژێردرایەوە.

News Code 221556

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha