کوردپرێس: دەقی ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بەمشێوەیە
هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست،
به‌ڕێزان لایه‌نه سیاسییه‌کان و پێکهاته‌کانی کوردستان،
به‌بۆنه‌ی کۆتاییهاتن و سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه، به گه‌رمی پیرۆزبایی له ته‌واوی گه‌لی کوردستان به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه ده‌که‌م. هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی ده‌نگدان، هه‌ڵنانی هه‌نگاوێکی گرنگ بوو له به‌هێزکردنی ڕه‌وتی دیموکراسیی گه‌لی کوردستاندا. هاوکاریی هه‌موو لایه‌ک بۆ سه‌رخستن و به‌ڕێوه‌چوونی بێ کێشه‌ی پرۆسه‌که، مایه‌ی شانازی و پێزانینه. له‌م سه‌رکه‌وتنه‌دا، گه‌لی کوردستان براوه‌یه.
هه‌ڵبژاردن نوێکردنه‌وه‌ی ڕه‌وایه‌تیی دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و گه‌یاندنی ئازادانه‌ی بیر و ده‌نگتان بوو، بۆ دیاریکردنی نوێنه‌ره‌کانتان له په‌رله‌مان. ئه‌وه‌ی له گیانی کێبڕکێی ئاشتییانه و ڕێژه‌ی به‌شداریی فراوانی هاووڵاتییان له بانگه‌شه و پرۆسه‌ی ده‌نگداندا بینرا، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که گه‌لی کوردستان مکوڕه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بنه‌ماکانی دیموکراسی و مافی خۆی بۆ بڕیاردان له چاره‌نووس و داهاتووی خۆی، به‌هێز بکات و نیشانه‌ی زیندوویی و پێگه‌یشتنی زیاتری کولتووری دیموکراسیی گه‌لی کوردستانه.
زۆر سوپاس بۆ هاووڵاتییانی کوردستان، هه‌روه‌ها بۆ هه‌وڵ و کۆششی هێزه ئه‌منییه‌کان، کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان، حکوومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی عێراق، یوونامی و ته‌واوی ئه‌و لایه‌نانه‌ی له به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا، به‌شدار بوون. پابه‌ندی و هاوکاریی هه‌موو لایه‌کتان، کلیلی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه بوو. ده‌ستخۆشی و پێزانینمان ئاراسته‌ی هه‌مووان ده‌که‌ین.
ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌کی ئارام و شارستانییانه، سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه که جیهان به ڕێزه‌وه سه‌یری ده‌کات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه ته‌واو ده‌کات و گه‌لی کوردستان به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێیه‌تی، ئه‌وه‌یه دوای په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجامه‌کان، لایه‌نه سیاسییه‌کان به زووترین کات حکوومه‌ت پێکبهێنن.
حکوومه‌تێک که بتوانێت سه‌قامگیریی پته‌وتر و ئابوورییه‌کی به‌هێز بهێنێته ئاراوه و بره‌وی زیاتر به مافه‌کان بدات، پێویستییه‌کی له‌پێشینه‌ی قۆناغ و ئاڵنگارییه‌کانی ئێستا و بنیاتنانی داهاتووی هاوبه‌شمانه، ئه‌وه‌ش به گیانی پێکه‌وه‌یی و ته‌بایی و هاریکاریی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان و پێکهاته‌کان ده‌کرێت.
Your Comment