پەیامی سوودانی بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد بەبۆنەی ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاند "پیرۆزبایی دەکەین لە ڕۆلەکانی گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و سەرۆکایەتی و حکوومەتی هەرێم و سەرجەم هێزە سیاسییەکان و کاندیدە سەربەخۆکان، بە بۆنەی ئەنجامدانی پرۆسەی دەنگدانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان".

ناوبراو راشیگەیاند: "درێژەدان بە هەڵبژادەی دیموکراسی بۆ ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق، جەخت دەکاتەوە لەسەر ڕێزگرتن لە بەهای دیموکراسی و باوەڕبوون بە گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات، و چەسپاندنی پێکهاتەی دەستووری".

سوودانی هەروەها رایگەیاند: "ئەم دەستکەوتانە بەدی نەدەهات بەبێ ئەو قوربانیدانانەی کە عێراقییەکان داویانە لەپێناو ئازادی و شکۆمەندی و سەربەخۆیی بڕیارەکانیان، بۆ ژیانکردن لە وڵاتێکدا کە هەموو پێکهاتەکان مافی یەکسانیان هەبێت بەبێ جیاوازی".

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا: "بەم بۆنەیەوە هەوڵەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەرز دەنرخێنین، بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن، و هیوادارین مەرجەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق تەواو بکرێت، لەپێناو بەردەوامبوونی پرۆسەی گەشەپێدان و هاوکاری و سەقامگیری بۆ خزمەتکردنی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان".

News Code 224253

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha