پڕۆسەی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتاییهات

كاتژمێر ۶:۰۰ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان لە هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كاتژمێر ۷:۰۰ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی ده‌نگده‌راندا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرانه‌وه‌ و تا كاتژمێر ۶:۰۰ی ئێواره‌ ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوو، هه‌زار و ۲۶۶ بنكه‌ بۆ دەنگدانی گشتی دەنگیان تیادا درا، لە هەولێر ۴۹۸ بنکە، لە سلێمانی ۴۷۷ بنکە، لە دهۆک ۲۶۴ بنکە و لە هەڵەبجەش ۲۷ بنکە.

ملیۆنێک و ۱۵ هەزار و ۸۸۸ کەس کارتی بایۆمەتریان وه‌رگرتوه‌ته‌وه‌، بە لێدەرکردنی ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت، کۆی ئەوانەی دەمێننەوە و مافی بەشداریان لەم دەنگدانەدا هه‌بوو ۹۲۵ هەزار دەنگدەر و ۷۹۷ دەنگدەر بوو.

News Code 224252

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha