بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەر لە دەستپێکی پڕۆسەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەر سندووقی دەنگدان ئامادە بوو و لەدوای دەنگدانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "خۆشحاڵم بەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن سەرەڕای هەندێک شتی زۆر بچووک، بەڵام بەشێوەیەکی ئارام بەڕێوەچوو".
مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بنکەیەکی دەنگدان لە شارۆچکەی پیرمام، بەشداری لە پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرد و دەنگی خۆی دا.
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە کاتی بەشداری کردنیدا ئاماژەی بەوە کرد، خەڵک دەتوانێت ئەمڕۆ چوار ساڵی داهاتووی بکات بە خۆشترین ساڵەکان و حکومڕانییەکی باش بۆ چوار ساڵی داهاتوو هەڵبژێرێت.
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای ئهوهی له بنکهیهکی دهنگدانی تایبهت دهنگیدا، رایگهیاند، "هیوادارم هەمو ئەو هاوڵاتییانەی مافی دەنگدانیان هەیە، ئەمڕۆ بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بڕیار لەسەر دیاریکردنی نوێنەر و حکومەتی داهاتوی خۆیان بدەن
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای بەشداریکردنی لە پڕۆسەی دەنگدان لە دواناوەندی رەوشەن بەدرخان لە گەڕەکی مامۆستایانی شاری سلێمانیلە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەین زوبچن دەنگەکانیان بدەن، با کوردستان بگۆڕین و بارودۆخەکە چاک بکەین".
سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی، لە سلێمانی لە بنکەیەکی دەنگدان دەنگیدا و دوای دەنگدان قسەی بۆ ڕاگەیاندنەکان کرد و باسی لەوەکرد، ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرنگ دەبێت و بابەتێکی چارەنووسسازە، "چاوەڕوانین دوای هەڵبژاردن ئەنجامەکە قبووڵ بکرێت".
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی بەشداری پڕۆسەی دەنگدانی كرد بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دواتر به ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "ڕێرەوی حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان ڕاستدەكەینەوە".
لاهوور شێخ جەنگی سەرۆکی لیستی بەرەی گەل دواى دهنگدانى لە سلێمانی بۆ ڕۆژنامهنووسان قسهی کرد و وتى: "ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژوییەو بۆنەیەکی نیشتمانیی گرنگە، سندوقەکانی دەنگدان وەکوو ئینجانەی گوڵ وانو هەموو جۆرە ڕەنگێکیان تێدایە، ئەمە پرۆسەیەکی دیموکراسییەو من خۆم حەزم بە سیاسەتی چەپکە گوڵەکەیە و پارێزەری ئەو دیموکراسییە دەبم".
عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دوای بەشداریکردنی لە پڕۆسەی دەنگدان لە شاری هەولێر ڕایگەیاند، "داوا لە هەموو لایەک و خەڵکی دەکەم بە گەرموگوڕیە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگبدەن بەو لایەن و کەسەی کە باوەڕیان پێیەتی.
Your Comment